ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندی بە مۆڕاتا کردووە؟

چارەنووسی ئەستێرە ئیسپانییەکە ناڕوونە

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا ئەیسی میلان دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆڕاتا، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید نەبووە.

یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە ریزەکانی، لەم دواییەدا زۆر باس لە مۆڕاتا دەکرێت، بەوپێیەی ئەزموونی لە سێریا ئەی هەیە و پێشتر یاری بۆ یوڤێنتوس کردووە.

مۆڕاتا لە وەرزی رابردوودا 15 گۆڵی لە لالیگا کرد، سەرەڕای ئەمەش چارەنووسی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە یەکلایینەبووەتەوە.

گرێبەستی ئێستای مۆڕاتا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و هیچ گفتوگۆییەک بۆ درێژکردنەوەی دەستیپێنەکردووە.

هەرچەندە پێشتر مۆڕاتا ویستی مانەوەی لە ئاتلێتی راگەیاندووە، بەڵام رەنگە ئۆفەرێکی میلان هاوکێشەکان بگۆڕێت.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، راوێژکاری میلان پەیوەندی بە مۆڕاتا کردووە و چاوەڕێی وەڵامی دەکات.

تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ چوونە دەرەوەی مۆڕاتا لە واندا مێترۆپۆلیتانۆ نییە، بەڵام میلان هەوڵەکانی دەستپێکردووە و رەنگە ئیبراهیمۆڤیچ هاوکێشەکان بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button