دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ کێبڕکێی بارسا و مەدرید لەسەر هێرشبەرێک دەگاتە لووتکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە ئەستێرەیەکی هۆڵەندی نزیکبووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئارسیناڵ گرێبەستی بەرگریکارێکی ئیتاڵی تەواونەکردووە و یاریزانێکی برایتن لە دۆرتموند نزیکە…

ریال مەدرید گەشبینە بە شکستهێنان بە بارسێلۆنا لە گواستنەوەی فلۆریان فیرتز، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن – سپۆرت

مانچێستەر یونایتد و جۆشوا زیرکزی لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون و بۆڵۆنیا داوای بڕی 34 ملیۆن پاوەند دەکات – کۆت ئۆفساید

چێڵسی دەیەوێت بە زووترین کات رۆمێلو لوکاکو و سێزاری کاسادێی بداتە ناپۆلی لە پێناو گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمیندا – تیم تۆک

ئەیسی میلان ئۆفەری سەرەتایی بۆ گواستنەوەی ئێمێرسۆن رۆیاڵ پێشکەشی تۆتنهام کردووە – سکای سپۆرتس ئیتاڵیا

بەڕێوەبەری کارەکانی ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی روونیکردووەتەوە، لە هاوینی رابردوودا مارتینێز نزیکبوو پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات، بەڵام ئێریک تێن هاخ داوای ئاندرێ ئۆنانای کرد – ESPN

ئارسیناڵ تاوەکو ئێستا لەگەڵ بۆڵۆنیا لەسەر گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری نەگەیشتووەتە رێککەوتن – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

پاسکال گڕۆس، یاریسازی ئەڵمانی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند رێککەوت، بەڵام برایتن داوای بڕی 8.5 ملیۆن پاوەند دەکات – سکای دۆچلاند

تۆتنهام ناوی بە کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی بەستراوەتەوە، بەلام پێناچێت تۆتنهام بەچڕی بەشداری بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

میگێل ئالمیرۆن، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد لەبارەی داهاتووی خۆی گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دەستپێکردووە، چەند یانەیەکی سعوودی داوای یاریزانە پاراگواییەکە دەکن – کڕۆنیکڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button