کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناخی پێشكۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024

Yariga App

یاریگا –

ژمارەی هەڵبژاردەكانی قۆناخی پێشكۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024 تەواو بوو، دوای بردنەوەی ئوروگوای لە بەڕازیل.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئوروگوای رووبەرووی یەك بوونەوە، كاتی ئاسایی یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات و بە لێدانی یەكلاكەرەوە ئوروگوای لە بەڕازیلی بردەوە.

بەو ئەنجامەش كوڕانی مارسێلۆ بێلسا خۆیان گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی و سامباش ماڵئاواییان لە پاڵەوانییەتیەكە كرد.

یارییەكانی كۆپا ئەمریكا لە 21 حوزەیران لە ئەمریكا دەستی پێكرد و لە 15 تەمموز كۆتایی دێت.


هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هەڵگری نازناوەكە وەك یەكەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی دوای بردنەوەیان بەرامبەر ئێكوادۆر بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

هاوشێوەی تانگۆ هەڵبژاردەی كەنەداش بە بردنەوەیان لە ڤێنزێوێلا بە لێدانی یەكلاكەرەوە گەیشتنە ئەو قۆناخە.

لە بەرامبەردا كۆڵۆمبیا بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە پەنەمایان بردەوە و ئوروگوایش بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستی بە بەڕازیل هێنا.

لە یەكەم یاری قۆناخی پێش كۆتایی لە بەرواری 10 مانگ كاتژمێر 3:00 بەرەبەیان ئەرجەنتین رووبەڕووی كەنەدا دەبێتەوە و لە رۆژێك دواتر كۆڵۆمبیا و ئوروگوای بەرامبەر یەك یاری دەكەن.

لە 14 تەمموز یاری دیاریكردنی پلەی سێیەم و چوارەم دەكرێت و لە 15 مانگ یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button