بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

یوسف نسێری ئیسپانیا جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

یوسف نسێری خولی ئیسپانی جێدەهێڵێت دوای چوار ساڵ یاریکردن لە خولی ئەو وڵاتە.

هێرشبەرە مەغریبیەکە زستانی 2020 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە یانە ئەندەلووسیەکە بە گریبەستێک تا هاوینی 2025، بەڵام وا دیارە پێش کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی، ساڵێک زووتر جێیدەهێڵێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی، نسێری ئۆفەرەکەی فەنەرباچێی تورکی هەڵبژاردووە و هەر دوێنێش رێککەوتنی زارەکییان کردووە لەو بارەیەوە.

گالێتی ئەوەیشی زانیوە کە یانە تورکیەکە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ دەدات بۆ قایلکردنی هاوتا ئیسپانییەکەی لە بەرانبەر تواناکانی ئەو یاریزانە 27 ساڵانە.

رۆژنامەنووسەکە رایگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو نسێری سەردانی تورکیا دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی و جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێی یانەکە رۆڵیکی گرنگی هەبووە لە پرۆسەی گفتوگۆکاندا.

ناوبراو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە 33 یاری خولی ئیسپانی توانی 16 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 2 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button