دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لە مامەڵەیەکی سەیردا مان یونایتد یاریزانێکی بە کەمتر لە 80 هێندەی نرخی پێشووی دەفرۆشێ

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بۆ کردنەوەی جێگەی زیاتر بۆ هێنانی یاریزانی نوێ و دەستبەرداربوون لەوانەی چیتر لە پلانەکانیدا نین، بە نیازی مامەڵەیەکە کە زیانەکەی لە رووی ماددییەوە ئێجگار زۆرە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی، یانەی جیڕۆنای ئیسپانی لە سەروبەندی گرێبەستکردنە لەگەڵ دۆنی ڤان دی بیکی یاریزانی مان یونایتد.

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە ئیسپانییەکەی تەنها بڕی 500 هەزار یۆرۆ (430 هەزار پاوەند) دەدا بۆ گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە ڤان دی بیک کاتێک لە ساڵی 2020 لە ئایاکسەوە گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد، بەهاکەی 40 ملیۆن پاوەند لەسەر خەزێنەی مانچێستەر کەوت.

ئاستی ناوبراو بە جۆرێک دابەزی، ناوبراو تا ئێستا دوو جار بە خواستن نێردراوەتە دەرەوەی مان یو. ئەویش 2022 بۆ ریزەکانی ئیڤەرتن و، هەروەها وەزری رابردوویش بۆ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی کە لەوێ چاوەڕوان دەکرا بە بەهای 8.5 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی بکرێت بە هەمیشەیی بەڵام دواتر ئەوە رووینەدا.

جێرۆنا وەرزی دادێ لە چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات و، بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێ سوود لە ئەزموونەکانی دۆنی وەرگرێت کە لەگەڵ ئایاکس پێشتر تا پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە رۆیشتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button