گرنگترینیۆرۆی 2024

وەڵامی فەرمی یوێفا لەسەر رووداوی تۆپ بەردەستکەوتنەکەی کوکورێیا

ستەم لە ئەڵمانیا نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارەکەی ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یارییەکەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا بەدروست لەقەڵەم دەدات.

دوێنێ هەینی لە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا رووبەڕووبوونەوە، ماتادۆر 2-1 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بەڵام لە خولەکی 105ـی یارییەکە کاتێک ئەنجامەکە 1-1 بوو، جەمال موسیالا شوتێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی ئیسپانیا کرد و تۆپەکە بەر دەستی مارک کوکورێیای بەرگریکار کەوت، بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار نەکرد و رووداوەکە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، یوێفا بڕیارەکەی ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یارییەکەی بە دروست لەقەڵمداوە، چوونکە پێش یارییه‌كانی یۆرۆ، یوێفا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌ و پێی راگه‌یاندوون، گۆرانكاری له‌ یاسای تۆپ به‌رده‌ست كه‌وتن كراوه‌.

به‌شێوه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر یاریزان ده‌ستی له‌ ناوه‌راست و بۆ سه‌ره‌وه‌ بێت، به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی ده‌ستی له‌ جه‌سته‌ی دووربكه‌وێته‌وه‌ لێدانی سزایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه‌ ده‌ستی له‌ ناوه‌رست و بۆ خواره‌وه‌ بێت و ئاراسته‌ی چاوی له‌ تۆپه‌كه‌ نه‌بێت لێدانی سزا نییه‌.

بەگوێرەی رێساکانی یوێفا بۆ یۆرۆی 2024، بۆ هەژمارکردنی لێدانی سزا، دەبێ دەست و بازووی یاریزان ناسرووشتی و ئاستەنگی روون دروست بکات، ئەگەر بازووی یاریزان لە لایەکی نزیک بێت، رووی دەستی لە خوارەوە یاخود ئاسۆیی بوو یان شوێنی دەستی لە دواوەی هێڵی جەستە بێت لێدانی سزا هه‌ژمار ناكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button