گرنگترینیۆرۆی 2024

پەیامی رۆناڵدۆ دوای کرانەدەرەوەیان لە یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامی خۆی راگەیاند دوای کرانەدەرەوەیان لە یۆرۆی 2024 لە چارەکی کۆتایی.

دۆن و هاوڕێکانی دوای 120 خولەک یاریکردن لەگەڵ فەڕەنسیەکان بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و تا بە ناچاری پەنایان بردە بەر لێدانەیەکلاکەرەوەکان و 5-3 لە بەرژەوەندی کەڵەشێرەکان کۆتایی هات.

رۆناڵدۆ کە بە درێژایی ئەم وەشانەی پاڵەوانێتیەکەی نەیتوانی هیچ بەشدارییەک لە گۆڵدا بکات، جیا لە سروشتی هەمیشەیی خۆی دوای دۆڕانە سەخت و چارەنووسسازەکان، هەندێک ئارامتر دەرکەوت. تۆزێک پێش ئێستا لە پێگە فەرمیەکانی خۆیەوە پەیامی بڵاوکردەوە و نووسی:

ئێمە زیاترمان دەویست. زیاتریشمان شایستە بوو بۆ ئێمە، بۆ هەریەک لە ئێوە و بە گشتی بۆ هەموو پۆرتوگال.

سوپازگوزارین بۆ هەمووی ئەوەی پێشکەشتانکردین، بۆ ئەوەیشی تا ئێستا بەدەستمان هێناوە.

من دڵنیام ئەم میراتە لە ناوە و دەرەوەی یاریگایش بەزردەنرخێنرێت، پێکەوەیش بەردەوام دەبین لە بونایتنانی.

ئەفسانە پۆرتوگالییەکە ئێستا تەمەنی 39 ساڵە، بۆ یەکەم جار لە یۆرۆی 2004 بەشداریی کرد و شەش وەشانە بەردەوام بوو کە رەنگە ئەوەی ئەڵمانیا دوایین جاری بێت. لە کاروانی خۆیدا توانی ببێت بە پاڵەوانی یۆرۆی 2016 لەسەر حیسابی فەڕەنسا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button