کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترینیۆرۆی 2024

لە کۆتایی کاروانی وەرزشییاندا؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە ریکۆردی رەش رکابەری یەکتری دەکەن

هەردووکیان لە یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا بێ گۆڵن

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە کۆتایی کاروانی وەرزشییاندا لە تۆمارکردنی ریکۆردی رەش رکابەری یەکتری دەکەن و لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان ونن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کرد، ریکۆردێکی رەشی لیۆنێل مێسی هاوتاکردەوە، بووە یەکەم یاریزان لەوەتەی مۆندیالی 2010 لە پاڵەوانێتییەکی گەورە 23 شووت ئاڕاستەی گۆڵ بکات، بەبێ ئەوەی بتوانێت هیچ گۆڵێک بکات، کە 14 ساڵ لەمەوبەر مێسی لەگەڵ ئارجێنتینا 29 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردبوو، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە شەشەمین جار بوو بەشداریی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات، لە یۆرۆی 2024 لە پێنج یاری 486 خولەک یاریی کرد، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بکات تەنیا ئەسیستێکی کرد، لەو 23 شووتەی ئاڕاستەی گۆڵی رکابەرەکانی کردبوو دۆن تەنیا 10 شووتی بۆ ناو گۆڵ بوون.

لیۆنێل مێسی هاوشێوەی رۆناڵدۆ ریکۆردی رەشی لە کۆپا ئەمریکا زۆرن، ئەو یاریزانە ئارجێنتینییەش لە کۆپا ئەمریکا لە سێ یاری 270 خولەک یاریی کردووە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بکات تەنیا ئەسیستێکی کردووە، لیۆ لەو سێ یارییە 8 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە و تەنیا 4 شووتی بۆ ناو گۆڵ بووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (39 ساڵان) ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کرد، بەڵام هێشتا لیۆنێل مێسی (37 ساڵان) لە کۆپا ئەمریکا ماوە و لە قۆناخی پێش کۆتایی رووبەڕووی کەنەدا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button