گرنگترینیۆرۆی 2024

ماوەی دووركەوتنەوەی پێدری دیاریكرا

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ماوەی دووركەوتنەوەی پێدری گۆنزالێز یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنایان ئاشكرا كرد.

شەوی رابردوو ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی ماتادۆر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش ئیسپانیا خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی و ئەڵمانیای خاوەن ماڵیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

لە سەرەتایی یارییەكەدا و لە خولەكی هەشت پێدری تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان بۆ پێدری، دەركەوتووە یاریزانەكە بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی بووە ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەوەش ئەستێرەكەی ماتادۆر ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەكی دیكەی هەڵبژاردەكەی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 بكات.

پێدری ساتی چوونەدەرەوەی لە یاریگا

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 9 مانگ ئیسپانیا رووبەرووی فەڕەنسا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button