ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا هێرشكرایه‌ سه‌ر ئێمپاپێ و چه‌ند یاریزانێكی تر

ئێمباپێ نوێنه‌رایه‌تی ئێمه‌ ناكات چونكه‌ كۆچبه‌ره‌

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئه‌وه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا هەموو هەوڵێکدراوە تۆپی پێ لە سیاسەت جیابکرێتەوە، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بابەتەکە زۆر قورس بووە، وه‌زرش تێكه‌ڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی وڵاتە شۆخ و شەنگەکەی ئەوروپا بووه‌، ئێمباپێ داوا ده‌كات ده‌نگ به‌ راستڕەوە توندڕه‌وه‌كان نه‌درێت ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هێرشبكرێته‌ سه‌ر كاپتنه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا.

فەڕەنسییەکان رۆژی یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بۆ دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مان، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە خولی یەکەم کە پێشکەوتنێکی مێژوویی بوو لەلایەن پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی راستڕەو، كه‌ پارته‌كه‌ و هاوپەیمانەکانی 33.15% دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا بەرەی جەماوەری نوێ بزووتنەوەی چەپ 27.99% دەنگیان بەدەستهێناوە.

بۆ زۆرینەی پەرلەمانی ده‌بێت هاوپەیمانێتییەکان بتوانێت لە کۆی 577 کورسی، 289 کورسی بهێنێت، 49 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی راستڕەو، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا 34% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

پێشبینی دەکرێت راستڕەوەکان بتوانن 260 بۆ 310 کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنن و بەوەش دەبنە گەورەترین پارتی پەرلەمانی فەرەنسا و دەتوانن حکومەتی داهاتووی وڵاتەکە پێکبهێنن.

پارتی بەرەی نیشتمانیی فەرەنسا، کە پارتێکی تووندڕۆی دژی کۆچبەرانە، بەشێکی زۆری پلانی پارتەکە پەیوەستە بە پرسی کۆچبەران، دیارترین خاڵی پلانەکەش بریتییەوە لەوەی، سەرجەم ئەو رێکارانە ناهێڵێت، کە دەبنە هۆی رێگریکردن لە دەرکردن و دەرسنوورکردنی ‘دیپپۆرتکردنەوەی’ کەسانی بیانی و کۆچبەران، کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای وەرگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی فەرەنسی بۆ ئەو کەسانەی لە فەرەنسا لەدایکبوون و دایک و باوکیان خەڵکی وڵاتی دیکەن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت سه‌رۆكی پارته‌كه‌ پێی وایه‌ ئێمباپێ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان نییه‌.

یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ته‌واو له‌ به‌ڵێنه‌كانی مارین لۆپێن، سەرۆکی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی نیگه‌رانن، یاریزانەکان دژی وەستاونەتەوە و داوا لە فەڕەنسییەکان دەکەن، بۆ پاراستنی یەکسانی وڵاتەکە، دەنگ بە پارتەکەی لۆپێن نەدەن.

لۆپێن وەڵامی ئەستێرەکانی فه‌ڕه‌نسا و کیلیان ئێمباپێی کاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دایه‌وه‌، لۆپێن بە تۆڕی CNNی راگەیاندووە

ئێمباپێ نوێنەرایەتی سەرجەم فەڕەنسییەکان ناکات، چونکە بەڕەچەڵەک کۆچبەرن. زۆرێک هەن بەکەمترین مووچە دەژین، بەگشتی توانای نیشتەجێبوون و گەرمکەرەوە و تێچووی ژیانیان نییە، کەسانی وەک ئێمباپێ بە ئاسانی دەتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

لۆپێن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشیکردە سەر پارتەکانی دیکە و دەڵێت؛ بەڵێن جێبەجێ ناکەن.

دروستبوونی مشتومڕی نێوان بەرەی یاریزانانی فەڕەنسا و بەرەی لۆپێن دوای لێدوانە توندەکانی ئێمباپێ دەستیپێکرد، کاتێک داوای لە فەڕەنسییەکان کرد، دەنگ بە راستڕەوە توندڕەوەکان نەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button