ئه‌ڵمانیایۆرۆی 2024

لیمان رەخنەی توند لە یاریزانێکی ئەڵمانیا دەگرێت و دەڵێت: وا هەست دەکات خانمە

Yariga App

یاریگا –

دوای کرانە دەرەوەی ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2024، لیمان رەخنەی توند لە یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی دەگرێت و دەڵێت : وا هەست دەکات خانمە.

یانس لیمان، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای یارییەکەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا کە مانشافت 2-1 تووشی دۆڕان بوو، ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، رەخنەی توندی لە رۆبێرت ئاندریخ ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەکەی گرت، لەبارەی قژی ئاندریخ گوتی :’نازانم چ کێشەیەک و کەموکوڕییەک لە کەسایەتی هەیە دەیەوێت بەمشێوەیە خۆی پیشان بدات، ئەگەر لەگەڵ من یاریی بکردبا زۆر لەلام سەیر و نامۆ دەبوو’.

Image

هەروەها گۆڵپارێزەکەی پێشووی ئارسێناڵی ئینگلیزی گوتیشی :’سەرەتا قژی زەرد بوو، دوایی کردییە پەمەیی، نازانم دەیەوێت چیمان پێبڵێت، لەوانەیە واهەست بکات خانمە، ئێمە دەتوانین گوێێ پێ نەدەین، بەڵام داوا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەکەم چیدیکە رێگا بە رەنگی نامۆ و سەیری قژی یاریزانان نەدات، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی تێکەڵبوون و هەڵەکردن لە نێوان یاریزانان دروست بێت و رکابەرەکانیان لە یەکتری جیا نەکەنەوە’.

یولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەڵامی لیمانی دایەوە و رەتیکردەوە ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەکەی هیچ هەڵەیەکی کردبێت و گوتی :’من بڕوام وایە هەر یاریزانێک ئازادە رەنگی قژی چۆن بێت، من نامەوێت دەستوەردان لە ئازادییە تاکە کەسییەکان بکرێت، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە رۆبێرت سەلامەت بێت’.

لیمان پێشتر هەڵبژاردەی ئیسپانیاشی بە کۆمەڵێک منداڵ ناوزەد کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی لە ئەڵمانیای بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی، داوای لێبوردنی کرد و دانی بەوەدانا لەبارەی توانا و لێهاتوویی ئیسپانیا بەهەڵەدا چوو بوو.

Robert Andrich’s pink hair upset ex-Germany and Arsenal goalkeeper Jens Lehmann (Picture: Getty)

بابەتی زیاتر

Back to top button