ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالیۆرۆی 2024

ئینفانتینۆ پەیامێکی تایبەت بۆ کرۆس دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ، ستایشی تۆنی کرۆسی ئەڵمانی کرد و ژیانی وەرزشی بە نایاب وەسفکرد.

ئینفانتیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە کرۆس دەکەم بەهۆی یارییە نایابەکەی لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی كردوویه‌تی.

ئینفانتینۆ بۆ کرۆس نووسیویه‌تی،بەڕاستی کارێکی خەیاڵیت لەسەر شانۆی جیهان كرد، لەوانە بردنەوەی یەک نازناوى جامی جیهانی و شەش جامی جیهانی یانەکان،تۆ نموونەی یاریزانێکی پیشەگەر بوویت و خۆشییەکی زۆرت به‌ دڵی هاندەرانی تۆپی پێ له‌ جیهان به‌خشی، چێژ لە قۆناخی داهاتووی ژیانت وەربگرە.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هەینی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئیسپانیا دۆرا، ئه‌مه‌ دوایین یاریی تۆنی كرۆس بوو، كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو دوایی یارییه‌كانی یۆرۆ به‌یه‌كجاری واز له‌ یاریكردن ده‌هێنم.

بابەتی زیاتر

Back to top button