عێراقکوردستان

ئەستێرەیەکی پێشووی هەڵبژاردەی قەتەڕ دەبێتە راهێنەری قوەجەوییە

Yariga App

یاریگا_

قوەجەوییە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەیەوێت ئەستێرەیەکی قەتەڕی بکاتە راهێنەری تیپەکەی.

دوای دەستلەکارکێشاەوەی ئەیوب ئەدیشۆی راهێنەر لە ناوەراستی قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق و پێدانی ئەم ئەرکە بە رەزاق فەرحانی یاریدەدەری، قوەجەوییە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەیەوێت ویسام رزق  ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی قەتەڕ و یانەی سەدی قەتەڕی بکاتە راهێنەری تیپەکەی، کەناڵی کاسی قەتەڕی باس لەوە دەکات ویسام رزق ئەمڕۆ شەممه ( 6ـی تەمووز / یۆلیۆی 2024 ) دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە گفتوگۆ دەربارەی واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەکات، کەناڵی عێراقیە ریازیش دەڵێ هەر دوولا پێکهاتوون و تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکە ماوە، ویسام وەک یاریزان یاری بۆ یانەکانەکانی قەتەڕی قەتەڕی و سەد و خوڕ و جەیش کردووە، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو وەرزیش راهێنەری سەد بووە.

قوەجەوییە خاوەن پلەی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و لە یاری پێش کوتایی جامی عێراقیشە، ئەم وەرزە تا کۆتایی رەزاق فەرحان راهێنەرایەتی تیپەکە دەکات و لە وەرزی 2024 / 2025ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە لە ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ یانەکە ویسام سەرپەرشتی تیپەکە دەکات کە بەشداری یەکێک لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئاسیا یاخود عەرەبیش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button