فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ لەبارەی بردنەوەکەیان بەرامبەر پۆرتوگاڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ چی گوت؟

هۆکاری تەواو نەکردنی یارییەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر پۆرتوگاڵ و سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی پێش کۆتایی یۆرۆی 2024 هۆکاری گۆڕانکارییەکەی لە کاتی زیادکراوی یارییەکە ئاشکراکرد و باسی دۆخی هەڵبژاردەکەشی کرد.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فڕەنسا لە یاریی بەرامبەر پۆرتوگاڵ لە خولەکی 105 لە دوو نیوە زیادکراوەکە یاریگای بەجێهێشت و برادلی بارکۆلا شوێنی گرتەوە، کە لێس بلووز بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانیان بردەوە.

ئێمباپێ دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا بە رادیۆی مۆنتی کارلۆی راگەیاندووە :’دوای کاتی ئاسایی یارییەکە لەگەڵ دیشامپ قسەم کرد و هەردوولامان رێککەوتین من هەوڵی خۆم بدەم، بەڵام دوای ئەوەی نیوەی یەکەمی زیادکراو کۆتایی هات، بە راهێنەرم گوت من توانام نەما، هەست بە ماندووێتی یەکجار زۆر دەکەم، بۆیە راهێنەریش منی لە یارییەکە هێنایە دەرەوە’.

Mbappe was tired, says Deschamps

کیلیان لەبارەی یاریی داهاتوویان بەرامبەر ئیسپانیا و ئامادەبوونی بۆ یارییەکە گوتی :’هیوادارم بتوانم بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناخی پێش کۆتایی یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم، ئێستا کاتی ئەوە نییە ئێمە باسی خراپییەکان بکەین و چێژی بردنەوەکەمان تێکبدەین، ئێمە دەتوانین سبەی لە ژووری جلگۆڕین قسە لەبارەی هۆکارەکانی گۆڵنەکردنمان بکەین’.

ئێمباپێ دەشڵێت :’ئێمە زۆر دڵخۆشین بەوەی سەرکەوتین بۆ قۆناخی داهاتوومان، ئەستەمە جارێکی دیکە بتوانین بەم ئاستە دەربکەوین، هەوڵ دەدەین بگەڕێینەوە سەر دۆخی خۆمان هەنگاو بە هەنگاو خۆمان بۆ یاریی ئیسپانیا ئامادە دەکەین’.

لەبارەی هەستی خۆی دوای ئەوەی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی بردەوە کە هەمیشە بە نموونەی باڵای خۆی دەزانێت، هێرشبەرەکەی فڕەنسا گوتیشی :’هەستم چۆن بێت؟ من دڵخۆشم گەیشتینە قۆناخی پێش کۆتایی، رێزی تەواوم بۆ پۆرتوگاڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە، بەڵام ئێستا دڵخۆشین بەم سەرکەوتنەمان و هیوادارم سەرکەوتنەکەمان دووبارە بکەینەوە’.

فڕەنسا لە یۆرۆی 2024 لە پێنج یاری تەنیا سێ گۆڵی کردووە و گۆڵێکی لێکراوە، رۆژی سێشەممە لە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button