ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

مۆلەر: واده‌ی وازهێنانی له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا كرد

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مۆلەر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاماژەی بە وازهێنانی یاریی نێودەوڵەتی کرد، دوای ئەوەی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی لەبەردەم هاندەرانیدا له‌ یۆرۆ 2024 دوورخرایەوە.

گەشتەکەی ئەڵمانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی وه‌ستا، دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بە ئیسپانیا (2-1) شكستی هێنا.

مۆلەر دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت گوتی، دۆرانه‌كه‌مان به‌ ئازار بوو شایسته‌ی دۆران نه‌بووین، تا رادەیەکی زۆر ئەمە دوا یاریی نێودەوڵەتیمه‌، پێم وایه‌ جارێكی تر درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ناپۆشمه‌وه‌.

تۆماس مۆلەری 34 ساڵ، لە ساڵی 2010 یه‌كه‌م یاریی به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا، یاریزانەكه‌ 131 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 45 گۆڵی تۆمارکردووە.

مۆلەر لە ساڵی 2014 لە بەڕازیل لەگەڵ ئەڵمانییەکان نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button