گرنگترینیۆرۆی 2024

دێشامپ هۆکاری گۆڕینی ئێمباپێ لە یاریی پورتوگال ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دیدیە دیشامپی، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا رایگەیاند، کیلیان ئێمباپێ، لە کاتی زیادکراودا هەستی بە ماندوێتی كرد، داوای گۆرانكاری كرد.

ئێمباپێ وەک یارییه‌كانی پێشوو ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو، تەنها گۆڵێکی بەرامبەر پۆڵەندا تۆمارکردوووه‌، نەیتوانیوه‌ دەرفەتەکان بقۆزێتەوە لەکاتی بەستنی ماسکی دەموچاو بێزاركه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.

راهێنەر دیشامپ ئاماژەی بە ماندوێتی یاریزانه‌كه‌ كردوو گوتی،كلیان هەمیشە راستگۆیە لەگەڵ من و تیپەکە کاتێک هەست دەکات کە ناتوانێت بە بەهێزی ده‌ربكه‌وێت و لە لوتکەی ئاستی بێت، هەست به‌ به‌رپرسیاره‌تی ده‌كات داوای گۆرانكاریی كرد.

گوتیشی، لە گێمی یەکەمی کاتی زیادکراو بینیم كلیان ئازار دەچێژێت، هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە یارییەکە، کیلیان هەمیشە راستگۆ بوو لەگەڵ من و یاریزانه‌كانم، بۆیە لای ئاسایی بوو خوێنی نوێ بهێنێتە ناو یاریگا.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ قۆناخی هه‌شتی یۆرۆ به‌رامبه‌ر به‌ پۆتورگال به‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا به‌ ئه‌نجامی (5-3) بردنه‌وه‌ی تۆماركردو گه‌یشته‌ قۆناخی پێشكۆتایی و به‌رامبه‌ر ئیسپانیا یاریی ده‌كات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button