گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی هۆڵەندا V تورکیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ كۆتا رۆژی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024ە و ناسنامەی كۆتا دوو هەڵبژاردەی قۆناخی پێشكۆتایی ئاشكرا دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆڵەندا و تورکیا لە یاریگای ئۆڵێمپیا شتادتۆن لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

هۆڵەندا لە قۆناخی کۆمەڵەکان ئاستی وەک پێویست نەبوو، وەک باشترین سێیەم بۆ قۆناخی 16 سەرکەوت، بەڵام لە قۆناخی شازدە باشترین نمایشی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە کرد و 3-0 لە رۆمانیای بردەوە. هۆڵەندییەکان خەون بە دووبارەکردنەوەی هەمان دەستکەوتی 1988 دەبینن کە بۆ یەکەمجار بوونە پاڵەوان. دەنزیل دەمفرایسی بەرگریکاری هەڵبژاردەکە دەڵێت؛ وانەی زۆر لە یارییەکەی نەمسا فێربووین، گفتوگۆیەکی زۆرمان کرد، بەرامبەر رۆمانیا ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەشکرد و خاڵی وەچەرخانمان بوو.

تورکیا لە یاریی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر پۆرتوگال 3-0 بەسەختی دۆڕا، بەڵام دوو یارییە بەدوای یەک لە چیک و نەمسای بردووەتەوە، ئاردا گولەری ئەستێرەی هەڵبژاردەکە دەڵێت؛ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هۆڵەندا زۆر بەپەرۆشم، هەڵبژاردەیەکی زۆر بەهێزن، بەڵام باوەڕمان بەخۆمان هەیە و دەتوانین بگەینە قۆناخی پێشکۆتایی.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

هۆڵەندا

ڤێربروغن

دومفریس ، دی ڤرێی، ڤان دایك، ئاكێ

سخاوتن، چاڤی سیمۆنس، رێندێرس

فریمپۆنگ، دێپای، خاكپۆ

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): سخاوتن، فێرمان، دومفرێس، مالن.

تورکیا

مەرت گونۆک

مەرت موڵدور، عەبدولکەریم بەرداکچی، فەردی کادیئۆغڵو، سەمەت ئەکایدن.

ئۆکەی یوکوشلو،، کان ئایهان

کەنان یڵدز، هاکان چاڵهانئۆغڵو، بارش یڵماز،

ئاردا گولەر

راگیراو: مێری دەمیڕال، ئیسماعیل یوکسەک، ئۆرکون کۆچکو.

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): کان ئایهان، ئویورجان شاکر، زەکی چەلی، ئاردا گولەر، مەرت گونۆک، ئۆرکون کۆکچوو، مەرت موڵدور، ساڵح ئۆزجان، کەنان یڵدز.

راهێنەران چی دەڵێن؟

رۆناڵد كومان، راهێنەری هۆڵەندا

من و چەندین یاریزانی تیمەکەم ئەزموونی رووبەڕووبوونەوەی تیمەکانی تورکیا و هەڵبژاردەی تورکیامان هەیە، کەشی یارییەکە بەردەوام سەرنجڕاکێشە تەنیا پێویستە کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەین و ئارام بین پێویستە لەسەرخۆ بیت و بە شێوازی خۆت یاری بکەیت، دوا یاریمان لەڕووی تۆپی پێیەوە زۆر باش بوو ئەگەر لەسەر ئەم ئاستە بەردەوام بین پێمان وایە پاڵەوانیەتییەکی زۆر باش دەبێت بۆ ئێمە بەڵام هەموو یارییەک قورسە هەموو تیمە گەورەکان تووشی کێشەبوون تاوەکو یارییەکان ببەنەوە.

ڤیچێنزۆ مۆنتێلا، راهێنەری تورکیا

 

پێمان وایە سڕکردنی دەمیڕاڵ بڕیارێکی نادادپەروەرانەیە چونکە هیچ ئاماژەیەکی سیاسی تێدا نەبوو، بەمشێوەیە لێکدانەوەی بۆ کراوە ، بەڵام ئەمە شتێکە کە بە تەواوی لێی تێنەگەیشتن، بەڵام ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر شانازی تورکیا ناکات بەڵکو بە پێچەوانەوە، ئێمە بەهێزتر دەکات، ئەمە سیمبوڵی تورکەکانە خەڵکی تورکیا لە هەموو جیهان وەک خۆی دەمێننەوە لە یاریی داهاتوودا ئەم شانازییە زیاتر بەدەردەکەوێت چ ئەوانەی لە یاریگا ئامادە دەبن یاخود لە ماڵەوە لە تەلەڤزیۆن سەیری دەکەن.

تاوەکو ئێستا هاندەرانی ئێمە سەرسووڕهێنەرن زۆر بەسۆزن و خۆشەویستی خۆیان بە ئێمە داوە لە هۆتێلەوە تاوەکو یاریگا و بە پێچەوانەشەوە هانیان داوین زۆر بەباشی هەڵسوکەوتییان کردووە لەم یارییە هەر پێشبینی ئەوەیان لێدەکەم ئاستێکی بەرزی سۆز و هەڵسوکەوتی دروست.

هۆڵەندا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی؟

ریزبەندی کۆمەڵەی چوارەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

 

تورکیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی؟

بابەتی زیاتر

Back to top button