دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ دی بڕۆین و فێرناندێس بەرەو کەنداو و بارسا یاریزانێکی کۆنی خۆی دەوێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی یەکەمی تیمەکەی ببێت، کێڤن دی بڕۆین لەگەڵ گەورەیەکی سعوودیە رێککەوتووە و ریکاردۆ کالافیۆری پەیوەندی بە یانەیەکی لەندەنی دەکات…

مانچێستەر یونایتد رووناکی سەوزی بۆ بڕونۆ فێرناندێس، 29 ساڵ داوە، تاوەکو گفتوگۆکان لەگەڵ یانەکانی سعوودیە دەستپێبکات – تیم تۆک

کێڤن دی بڕۆین، یاریسازی مانچێستەر سیتی بە زارەکی لەگەڵ ئیتیحادی سعوودی رێککەوتووە – تیم تۆک

لیڤەرپوول هیوادارە محەمەد سەڵاح، گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، چونکە لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت – میرەر

بارسێلۆنا دەیەوێت جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ ئێمێرسن رۆیاڵ، یاریزانی تۆتنهام واژۆ بکاتەوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

لێستەر سیتی نزیکە لە گواستنەوەی بۆبی کۆردۆڤا-رید، هێرشبەری فولهام، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یاریزانە جامایکییەکە پشکنینی پزشیکی بکات – تێلێگراف

فیلیپێ کۆوتینیۆ، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا دەگەڕێتەوە ڤاسکۆ دا گاما، یانەی منداڵی خۆی – بێرمینگهام ڵایڤ

ئارسیناڵ و بۆڵۆنیا لەسەر وردەکارییەکانی گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری رێککەوتوون، بەرگریکارە ئیتاڵییەکە گرێبەستێک تاوەکو ساڵی 2029 واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

وێستهام یونایتد سوورە لەسەر گواستنەوەی ئالێکساندەر سۆرلۆس، هێرشبەری ڤیاڕیال، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەگاتە 32 ملیۆن پاوەند – ئاس

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی فەرمی چێڵسی بۆ گواستنەوەی سامو ئۆمۆرۆدیۆن رەتکردەوە، یانە مەدریدییەکە داوای 70 ملیۆن پاوەند دەکات – سەن

لوتن تاون، ئۆکسفۆرد یونایتد و بریستۆل سیتی چاوییان لەسەر جەیمی دۆنڵێی، هێرشبەری تۆتنهام داناوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئارسیناڵ ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی میکا بێرێس، هێرشبەری دانیمارکی بۆ ستورم گرازی نەمسایی بدات – ستاندارد

مانچێستەر سیتی، کریستال پاڵاس و تۆتنهام هۆتسپێر گرنگییان بە جەیدن فیلۆجین، یاریسازی هەڵ سیتی داوە – تیم تۆک

بابەتی زیاتر

Back to top button