رۆبێرتۆ مارتینێز ستایشی ئاستی پێپێ دەكات
یاریگا –
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال ستایشی ئاستی پێپێ ئەستێرەی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەكەی دەكات.
شەوی رابردوو پۆرتوگال و فەڕەنسا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی كەڵەشێرەكان بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەیشتە قۆناخی پێش كۆتایی و پۆرتوگالیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.
Lutámos até ao fim. #PartilhaAPaixão pic.twitter.com/uhDlQGhdTc
— Portugal (@selecaoportugal) July 5, 2024
لە دوای یارییەكە رۆبێرتۆ مارتینێز گوتی:
پەیامم بۆ هاندەران، بەڵێ دۆڕاین، بەڵام بە شانازیەوە دۆڕاین، یاریزانەكانیش هەموو شتێكیان بەخشی، ناوەستین و بۆ پاڵەوانیەتیەكانی داهاتوو بەردەوام دەبین.
كاتێكی گونجاو نییە بۆ هەڵسەنگاندنی یۆرۆ، هەمیشە پاڵپشتی هاندەرانمان هەبووە، هەست بە دڵتەنگی دەكەین.
ئەوەی پێپێ لە یۆرۆی 2024 كردی، كاریگەری خۆی لەسەر نەوەكانی داهاتوو لە تۆپی پێی پۆرتوگالدا بەجێدەهێڵێت.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 9 مانگ ئیسپانیا رووبەرووی فەڕەنسا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.