گرنگترینیۆرۆی 2024

ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا: رەنگە ئەمە کۆتا یارییم بووبێت لەگەڵ ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە کۆتایی نەوەیەکی زێڕینی ئەڵمانیایە و، دوای تۆنی کروس کە ئەمشەو دوایین یاری خۆی بە درێسی مانشافتەوە ئەنجام دا کاتێک لە چارەکی کۆتایی 1-2 بەرانبەر ئیسپانیا دۆڕان.

جگە لە کروس، هەریەکە لە مانوێل نۆیەر و تۆماس مولەر دوو لەو ئایکۆنانەی ئەڵمانیان کە سیمبۆڵی سەردەمێکن کاتێ زۆر بە شایستەیی جامی جیهانی 2014یان بردەوە. دوای یارییەکە مولەر باسی لە وادەی وازهێنانی یاریی نێودەوڵەتی کرد و وتی

بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمە کۆتا یارییم بوو لەگەڵ ئەڵمانیا.

ناوبراو زیاتر لەسەر ئەم تیمەی ئێستا قسەی کرد و وتی

شانازی دەکەم بەشێکم لەم تیمە. لە سەرووی هەمووشیەوە، شانازیی دەکەم کە ئەڵمانییم.

تۆماس کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، یەکەم یاری بە درێسی مەکینەکانەوە لە ساڵی 2010 ئەنجام دا. تا ئێستا 131 یاریی بەشداریی کردووە و توانیویەتی 45 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 41 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button