عێراقکوردستان

نزار مەحروس: لە ژێر بەرزی پلەی گەرما دەمان ناڵاند

لوئەی سەڵاح: دەرفەتی باشمان بە یاریزانە لاوەکاندا

Yariga App

یاریگا-

کارەبا و نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یەکسان بوون و راهێنەری نەورۆزیش دەڵێت بەرزی پلەی گەرما کاریگەری تەواوی هەبوو.

لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە بەغدا لەگەڵ کارەبا بە گۆڵێک یەکسان بوو، نزار مەحروس راهێنەری سوری سورپۆشەکانی نەورۆز دەربارەی ئاست و ئەنجامی یاریەکە لە دوای تەواو بوونی یاریەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

لە ژێر بەرزی پلەی گەرما دەمان ناڵاند و زۆربەی یاریزانە یەدەگەکانمان لە یارییەکە بەشداری پێکرد، گێمی دووەم ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد و شایستەی تۆمار کردنی گۆڵەکەی مەروان حوسێن بووین، سوپاس بۆ یاریزانەکان و پارێزگاریمان کرد لە سەلامەتیان ئەوە گرینگترین کار بوو، ئامانجمان مانەوەیە لە خانەی شەشەم یاخود حەفتەم.

مەروان حوسێن هێرشبەری نەورۆز و خاوەن گۆڵی یەکسان بوون لە یارییەکە کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادە بوو گوتی:

کەش و هەوا زۆر گەرم بوو، هیچ یارمەتیدەر نەبوو، سوپاس بۆ خوا یەکسان بووین و لە دوا یاری قەرەبووی ئەم یەکسان بوونە دەکەینەوە.

لوئەی سەڵاح راهێنەری کارەبا کە تەنها یەک ماوە لەگەڵ یانەکەی و ماڵئاوایی لێدەکات، دەربارەی یارییەکە گوتی:

ئێمە باشتر دەرکەوتین لە یارییەکە و زۆر ترین یاریزانی لاومان یاریی پێکرد کە لە داهاتوو سودی باشیان دەبێت، یاری داهاتوو بە هەموو سەنگێک و قورساییەکی خۆمانەوە یاری دەکەین بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا لە پێگەیەکی باشتر بین.

بەم یەکسان بوونەیان نەورۆز بە 55 خاڵ لە خانەی حەفتەم مایەوە و لە کۆتا گەڕیش میوانداری هەولێر دەکات، کارەباش بە 41 خاڵ لە خانەی 13ەمـی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و لە دوا یارییشدا بەرامبەر نەفتی بەسڕە یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button