گرنگترینیۆرۆی 2024

بەپەلە: ماوەی دوورکەوتنەوەی پێدری ڕاگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

ئیسپانییەکان هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەیشت سەبارەت بە ماوەی دوورکەوتنەوەی پێدری کە لە گێمی یەکەمی یارییەکەیان بەرانبەر ئەڵمانیا تووشی هات.

پێکانەکە لە ئەژنۆی ناوەڕاستکارەکەی ماتادۆرە بوو، بە ناچاری دانیشێنرا.

لەو بارەیەوە جێرارد رۆمێرۆی رۆژنامەنووس ئاشکرای کردووە کە بەپێی پلەی پێکانەکەی بێت، هەفتە بۆ مانگێک دووردەکەوێتەوە.

بەوەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە، ئەو یاریزانە ناتوانێت جارێکیتر لە یۆرۆی 2024 ببینرێتەوە لە باری سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیشی بۆ یاریی کۆتایی کە 14ی ئەم مانگە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button