عێراقکوردستان

کارەبا و نەورۆز لە یاریگای زەوڕا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا-

ئەمڕۆ پێنج شەممە ( 5ـی تەمووز/ یۆلیۆی 2024) نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کارەبا یاری دەکات.

کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگای زەوڕا لە بەغداد رووبەرووی کارەبا دەبێتەوە، تەواوی یاریزانانی نەورۆز بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادە دەبن و لامین ساماتای بەرگریکاریش دوای چاک بوونەوەی لە نەحۆشیەکەی گەڕاوەتەوە پێکهاتەی تیپەکە، لە ئەگەری سەرکەوتنی نەورۆز کۆی خاڵەکانی یەکسان دەبێت لەگەڵ دهۆک و دەبنە 57 خاڵ، بەڵام دهۆک بە هۆی یاری نێوانیان کە هەر دوو یاری سەرکەوتنی بەرامبەر نەورۆز تۆمار کردووە لە خانەی شەشەم دەمێنێتەوە.

یاریەکەی ئەمڕۆی کارەبا و نەورۆز هەشتەم یاری مێژوویی دەبێت لە نێوانیان، تا ئێستا لە مێژوودا حەفت یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز دوو یاری سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و کارەباش لە سێ یاریدا سەرکەوتووە و لە دوو یاریشدا یەکسان بوونە، نەورۆز شەش گۆڵی لە تۆڕی کارەبا تۆمار کردووە و کارەباش هەشت گۆڵی لە نەورۆز تۆمار کردووە.

کارەبا لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕی بەراورد بە وەرزی رابردوو، تیپەکەی لوئەی سەڵاحی راهێنەر کە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵێت 40 خاڵیان هەیە و لە خانەی 13مـی خولەکەن و نەورۆزیش بە 54 خاڵ لە خانەی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button