گرنگترینیۆرۆی 2024

فەرمی؛ سزاکەی بێڵینگهام راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

وەک چاوەڕوان دەکرا، سزاکەی جود بێڵینگهام راگەیەندرا لەپای ئەو هەڵسوکەوتەی لە یارییەکەی بەرانبەر سلۆڤاکیا ئەنجامی دا.

ئینگلتەرا کە لە قۆناخی 16 رووبەڕووی سلۆڤاکیا بووەوە، تا خولەکی 95ی یارییەکە بە گۆڵێک لەدواوە بوو. لە پڕێکدا بێڵینگهام جارێکیتر وەک رزگارکەرێک دەرکەوت و بە مەقەستیەک گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. پاشان بە جووڵانەوەیەکی ناپەسەند سەرنجی میدیا و یەکێتی تۆپی پێی ئەرووپایشی بەلای خۆیدا راکێشا و ئەگەری سزادانی خرایە بەردەستی لیژنەی تایبەتمەند لە یەکێتیەکە.

تۆزێک پێش ئێستا بە فەرمی جۆری سزاکەی راگەیەندرا کە 20 هەزار یۆرۆیە. ئەوە لە کاتێکدایە خودی یاریزانەکە پێشتر رەتیکردەوە بە مەبەست ئەو کارەی کردبێت. هاوکات هیچ یاریزانێکی سلۆڤاکیایش سکاڵای لە دژی تۆمار نەکردبوو.

بێڵینگهام دەبێت ئەو سزایەی لا نەرمترین بێت، بەوپێیەی چاوەڕوانییەکان بە زۆری ئەوە بوون کە سڕ بکرێت و نەتوانێت بۆ چارەکی کۆتایی بەرانبەر سویسرا یاریی بکات.

پێشهاتی نوێ؛ جود بێڵینگهام سزا دەدرێت؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button