عێراقکوردستان

تا ئێستا شوڕتە وەک پاڵەوان بە فەرمی نە ناسێنراوە

زاخۆ رێگرە لە بەردەم پاڵەوان بوونی شوڕتە

Yariga App

یاریگا-

یەکێتی تۆپی پێی عێراق تا ئێستا شوڕتەی وەک پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی رانەگەیاندووە.

دوای سەرکەوتنی بەرامبەر دهۆک لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی شوڕتە هاتریکی بە دەستهێنا و بۆ سێیەم وەرزی لە سەریەک بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەڵام تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە هیچ پێگەیەکی راگەیاندنەکانی خۆی یاخود لە ڕێگای تۆڕەکانیەوە شورتەی وەک پاڵەوان نەناساندووە.

ئەگەرچی شوڕتە بە جیاوازی 5 خا لە پێش قوەجەوییەی خاوەن خانەی دووەمە و تەنها یەک یاریش ماوە، بەڵام سکاڵاکەی زاخۆ لە سەر یانەی شوڕتە لە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق تا ئێستا سکاڵاکە یەکلایی نەکراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو وەڵامی سکاڵای زاخۆ بدرێتەوە، ئەگەر زاخۆ بە براوە هەژمار بکرێت ئەوا سێ خاڵ لە شوڕتە وەردەگیرێتەوە و پاڵەوان بوون بۆ دوا یاریی خولەکە دوا دەخرێت.

بە هۆی یاری پێکردنی شەش یاریزانی پیشەگەر بەرامبەریان، زاخۆ سکاڵای لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە سەر شوڕتە تۆمار کردبوو بەڵام داواکەی رەتکرایەوە، بۆیە زاخۆ پەنای بردە بەر دادگای کاسی نێو دەوڵەتی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم کێشەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button