ئێمباپێ پێش یارییەکەی پۆرتوگاڵ: جێگای شانازییە رووبەڕووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پێپێ دەبمەوە
باسی یارییەکەی پۆرتوگاڵ دەکات
یاریگا –
ئێمباپێ پێش یارییەکەی پۆرتوگاڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رووبەڕووبوونەوەی فڕەنسا و پۆرتوگاڵ دەکات.
کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فڕەنسا لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت :’شانازییەكی گەورەیە من رووبەڕووی کریستیانۆ دەبمەوە، هەمووان دەزانن كە چەندە پێی سەرسامم، هەمیشە هەردووکمان لەگەڵ یەکتری لە پەیوەندیداین، ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی، بەڵام هیوادارم سبەی بردنەوە بەدەستبهێنین’.
هەروەها دەشڵێت :’دەمەوێت شوێنپێی ئەو هەڵبگرم، هیوادارم بتوانم هاوشێوەی دۆن لە ریال مەدرید مێژوو بنووسمەوە، بەڵام بە شێوازێکی جیاوازتر، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی بێ وێنەیە، نموونەی باڵای منە، ئەوەی ئەو لە ریال مەدرید کردی بێ وێنە بوو، کاریگەری لەسەر نەوەی ئێستای تۆپی پێ هەیە و من یەکێکم لەوانە’.
هەروەها ئێمباپێ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگاڵ دەڵێت :’من لە ترۆپکی توانای جەستەییمدا نیم، من لەو کەسانە نیم کەبدوای بیانوو هێنانەوەن، بەڵام بێگومان من پێویستم بە قۆناخێکی خۆئامادەکردنی باش هەیە بۆ وەرزی نوێ، یاریکردن بەرامبەر پێپێ ئاسان نییە، شانازییە بۆ من رووبەڕووی دەبمەوە، لەو تەمەنەدایە کەچی لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەی یاریی دەکات، ئەو لە ریال مەدرید کاروانێکی بێ وێنەی هەبوو’.
هەروەها دەشڵێت :’من ناتوانم بەبێ دەمامک سبەی یاریی بکەم، بۆیە بە دەمامکەوە یاریی دەکەم، سبەی هەوڵ دەدەم هەرچی لەتوانامدا هەیە بیکەم، تا کۆتایی یۆرۆی 2024 دەبێت بە ماسکەوە یاریی بکەم’.
سبەی هەینی کاتژمێر 22:00 فڕەنسا و پۆرتوگاڵ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 رووبەڕوو دەبنەوە.