گرنگترینیۆرۆی 2024

بێڵینگهام بەهۆی هەڵسوکەوتەکەی بەرامبەر سلۆڤاکیا سزا دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

بێڵینگهام بەهۆی هەڵسوکەوتەکەی لە یاریی بەرامبەر سلۆڤاکیا لەلایەن یوێفاوە سزا دەدرێت.

کەناڵی RMC Sportـی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهۆی ئەو هەڵسوکەتەی لە یاریی بەرامبەر سلۆڤاکیا لە یۆرۆی 2024 نواندی سڕ ناکرێت، بەڵام لەلایەن لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سزا دەدرێت.

دوای گۆڵی یەکسانبوونی بەرامبەر سلۆڤاکیا، بێڵی هەڵسوکەوتێکی نامۆی کرد و وا لێکدرایەوە مەبەستی یاریزانانی سەر کورسی یەدەکی سکۆڤاکیا بووە، بەڵام هەر ئەو کات ناوەڕاستکارە 21 ساڵانە روونکردنەوەی دا و رەتیکردەوە هیچ مەبەستێکی خراپی هەبوو بێت و ئاماژەی بەوە کرد، گاڵتەیەکی نێوان خۆی و چەند هاوڕێیەکی بووە.

ئەو جوڵەیە گاڵتەیەک بوو لە نێوان چەند هاوڕێیەکی نزیکی خۆم کە لە یارییەکەدا بوون، هیچی دیکەم نییە بۆ گوتن جگە لە رێزێکی زۆر بۆ ئەو ئاستە بەرزەی ئەمشەو سلۆڤاکیا پێشکەشی کرد.

ئینگلتەرا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 رۆژی شەممە کاتژمێر 19:00 رووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە، بێڵینگهام بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button