گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V ئەڵمانیا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یەکەمین یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یاریگای MHP ئارینا لە شتوتگارت بەیەک دەگەن، ئانتۆنی تایلەر ناوبژیوانی ئینگلیزی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە راسپێردراوە.

رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا دەبێتە دوایین یاریی کاروانی وەرزشی تۆنی کرووس؟

مشتومڕێکی زۆر لە نێوان یاریزانانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا لەبارەی دوایین یاریی کاروانی وەرزشی تۆنی کرووس دروستبووە، یاریزانانی ئیسپانیا دەڵێن یارییەکەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا دەبێتە دوایین یاریی کاروانی وەرزشی تۆنی کرووس، کە ئەو ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە پێشتر رایگەیاندبوو دوای یۆرۆی 2024 بەیەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت.

خۆسێلۆ پێش یارییەکە دەڵێت :’ئەڵمانیا هەڵبژاردەیەکی گەورەیە و بەربژێرە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، هیوادارم ببینە هۆکارێک بۆ وازهێنانی یەکجارەکی تۆنی کرووس’.

تۆنی کرووس لە وەڵامی خۆسێلۆدا دەڵێت :’پێشبینی ناکەم ئەم یارییە ببێتە دوایین یاریی کاروانی وەرزشی من’.

راستییەکانی یارییەکە

  • لە دوایین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیاندا لە مۆندیالی 2022 هەردوولا لە قۆناخی کۆمەڵەکان 1-1 یەکسانبوون.
  • ئەڵمانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییە گەورەکاندا (یۆرۆ و مۆندیال) لە کۆی 19 جار 15 جار توانیویەتی بگاتە قۆناخی دواتر.
  • چوارەمجارە لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەیەک دەگەن، ئیسپانیا دوو جار (1984 و 2008) بردنەوەی بەدەستهێناوە و ئەڵمانیاش (1988) لە لاڕۆخای بردووەتەوە، دیارترین رووبەڕووبوونەوەیان لە یۆرۆ لە یاریی کۆتایی 2008 بوو، ئیسپانیا بە گۆڵێکی فێرناندۆ تۆرێس بردیەوە.
  • ئیسپانیا لە دوایین چوار رووبەڕووبوونەوەیاندا لە پاڵەوانێتییە گەورەکان بەرامبەر ئەڵمانیا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە (2 بردنەوە و 2 یەکسان).
  • هیچ هەڵبژاردەیەکی میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە قۆناخی چارەکی کۆتاییەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە نەکردووە.
  • فابیان رویز لە دوایین چوار یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی پێنج گۆڵی کردووە (3 گۆڵ و 2 ئەسیست)، لەکۆی سێ یاریی یۆرۆی 2024 لە دوو یاریدا گۆڵ و ئەسیستیشی کردووە.
  • تۆنی کرووس لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 لەکۆی 431 پاس 411 پاسی دروستبوون، تاکە یاریزانە ٪95ـی پاسەکانی دروستبوون.
  • جەمال موسیالا لە چورا یارییەکەی یۆرۆی 2024 لە سێ یاریی سێ گۆڵی کردووە، دوای وەین روونی دووەم یاریزانی 21 ساڵانە لە وەشانێکی پاڵەوانێتییەکە سێ گۆڵ بکات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

ئیسپانیا: ئۆنای سیمۆن، دانی کارڤاخال، رۆبن لێ نۆرماند، ئێمریک لاپۆرتی، مارک کوکورێیا، پێدری، رۆدری، فابیان رویز، لامین یامال، ئالڤارۆ مۆراتا، نیکۆ ویلیامز.

  • هەریەکێک لە دانی کارڤاخال، رۆبن لێ نۆرماند، ئالڤارۆ مۆراتا و دانیێل ڤیڤیان لە ئیسپانیا کارتی زەرد وەربگرن لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵەوانێتییەکە بێبەش دەبن.

ئەڵمانیا: مانوێل نۆیەر، جۆشوا کیمیچ، ئەنتۆنی رۆدیگەر، جۆناتان تاهـ، دەیڤد راوم، رۆبێرت ئاندریخ، تۆنی کرووس، جەمال موسیالا، ئیلکای گۆندوگان، فلۆریان ڤیرتز، کای هاڤێرتز.

  • هەریەکێک لە رۆبێرت ئاندریخ،ماکسیمیلیان میتوڵشتێت و ئەنتۆنی رۆدیگەر لە ئەڵمانیا کارتی زەرد وەربگرن لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵەوانێتییەکە بێبەش دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button