ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی تێن هاخ گرێبەستەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ئێریک تێن هاخ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێکردەوە.

ماڵپەڕی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی تێن هاخ یان نوێکردووەتەوە و راهێنەرە هۆڵەندیەکە تا هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەردەوام دەبێت.

زۆر دڵخۆشم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، بە ئاوڕدانەوە لە دوو وەرزی رابردوو بە شانازییەوە دەگەین بەو دوو نازناوەی بەدەستمانهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکە پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشتا کاری زۆر قورس ماوە بیکەین، بەتایبەت کێبڕکێ دەکەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

دان ئاشوەرس – بەڕێوبەری وەرزشی مانچێستەر یونایتد؛

بەدەستهێنانی دوو نازناو لە دوو وەرزی رابردوو تێن هاخی وەک یەکێک لە راهێنەرە سەرکەوتووەکانی ئەوروپا هێشتووەتەوە، کاتێک پێداچوونەوەمان بۆ ئەنجامەکانی وەرزی رابردوو کرد گەیشتینە ئەو بڕوایەی پێویستە زیاتر خۆمان بەروپێش ببیەن و کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەین، هەروەها گەیشتینە ئەو بڕوایەی بۆ ئێستا تێن هاخ گونجاوترین راهێنەرە کاری لەگەڵ بکەین و بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیماندا.

ئەم تیپەی ئێستا و ستافەکەمان توانایان هەیە کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکەن، بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانین لەگەڵ تێن هاخ بگەینە ئەمانجەکانمان.

تێن هاخ لە هاوینی 2022 گرێبەستێکی سێ وەرزەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ کرد، لە 114 یاری سەرپەرشتی تیپەکەی کردووە، خاوەنی 68 بردنەوە، 15 یەکسانبوون و 31 شکستە.

نازناوێکی خولی ئینگلتەرا و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button