ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یۆرۆی 2024

کوکورییا دەیەوێت نیکۆ لە بارسا بڕفێنێت

Yariga App

مارک کوکورییا ئاشکرای دەکات لە هەوڵدایە نیکۆ ویلیامس رازی بکات کە رووبکاتە چێڵسی لەبری بارسا.

نیکۆ یەکێکە لە دیارترین یاریزانەکانی یۆرۆ و  و خواستێکی زۆری لەسەرە، ناوبراو خاوەنی هەشت گۆڵ و 19 ئەسیستە بۆ ئەتلەتیک بلباو. ئەوەی هێندەی دیکە جەنگی نێوان یانە خوازیارەکانی خۆش کردووە ئەوەیە یاریزانێکی لاوە و سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 59 ملیۆن دۆلارە.

لە ئێستادا بارسێلۆنا لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی و یاریزانانی بلەوگراناش ئەوە ناشارنەوە بەڵام هەر لەکامپی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە مارک کوکورییای بەرگریکاری چێڵسی بۆ سپۆرت وتی

یاریزانێکی زۆر باشە و هەموو توانای خۆی بەرجەستە دەکات. جێگەی شانازییە لە تیمەکەی ئێمە دایە و کاتێک خاوەنی یاریزانی لەو جۆرەیت بردنەوە ئاسانترە. یاریزانێکی باش دەبێت بۆ بارسا بەڵام دەکەوێتە سەر ئەوەی خۆی چی دەوێت. من لە هەوڵمدا رازی بکەم بێت بۆ چێڵسی. ئەو یاریزانێکی زۆر لاوە بە ئەزموونێکی زۆرەوە و پێم وایە دەبێتە یاریزانێکی مەزن.

 

ئیسپانیا سبەی هەینی لە چارەگی کۆتایی رووبەرووی ئەلمانیای خاوەن ماڵ دەبێتەوە و ماتادۆر پێویستی بە بەرەکانی نیکۆ ویلیامسە بۆ سەرکەوتن لەو یارییەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button