فۆدن نیگه‌رانه له‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ساوسگه‌یت ده‌كرێت
ده‌بێت یاریزانه‌كا به‌شێك له به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆ بگرن
یاریگا –
فیل فۆدنی ياريزانى هەڵبژاردەی ئینگلتەرا به‌رگری له ساوسگه‌یت ده‌كات و پێی وایه، پێویستە یاریزانەکان بەشێک لە به‌رپرسیاره‌تی خراپی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه له ئه‌ستۆ بگرن.
فۆدن لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی بەریتانیا گوتی، یاریزانەکان دەبێت بەشێک لەو به‌رپرسیاره‌تیه له‌ئه‌ستۆ بگرن، دەبێت وه‌ك سەرکردە کۆببینەوە و چارەسەرێک بۆ خراپی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه بدۆزینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر یاریی بكه‌ین.
Phil Foden admits that he has been ‘frustrated’ by his performances for England so far in the Euros 🏴 pic.twitter.com/K71aZoA4a4
— Sky Sports Football (@SkyFootball) July 4, 2024
گوتیشی، به‌زه‌ییم به‌راهێنه‌ر دێته‌وه، ئه‌و هه‌مووه ره‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كرێت، راهێنه‌ر تەنها هه‌ندێك شت هەیە دەتوانێت بیکات، ئەو تۆ له شوێنك داده‌نێت پێت دەڵێت چۆن یاریی بكه‌یت و چۆن فشار بخەیتە سەر تیپی به‌رامبه‌ر، داوای لێنەکردووین بەرگریی بکەین، لە مەشقەکانیشدا داوای لێ‌کردین فشاربكهین و لە پێشەوە بین، ئەمە دەبێت لەلایەن یاریزانەکانەوە جێبه‌جێبكرێت، دەبێت ئێمەی یاریزانان بەشێک لە به‌رپرسیاره‌تی هەڵبگرین.
Phil Foden says it’s time for the England players to step up.#Euro2024 #BBCEuros pic.twitter.com/AxQd74vtBN
— BBC Sport (@BBCSport) July 3, 2024
باسی له‌وه‌شكرد، من بۆ ئه‌وه باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ نەبوومه بێمە ئێرە نیشانی بده‌م،هەموو یارییەک هەنگاوی بچووک بەرەو پێشەوە ده‌نێم، هیوادارم بتوانم ئاستێکی باش له‌گه‌ڵ ئینگلتەرا پێشکەش بکه‌م، هەمیشە ئامانجم ئه‌وه بووه ، باشترین ئاست له‌گه‌ڵ هەڵبژاردەكهم نیشان بدەم.
گوتیشی، ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی ئێمه ده‌كرێت، من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە من و جود بێلینگهام ناتوانین پێکەوە یاری بکەین، هەست دەکەم ده‌توانین له یارییه‌كانی داهاتوو سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
لەم وەرزەدا له مانچێسته‌ر سیتی نیشانمداوه زیاتر زیاتر له ناوه‌راست جوڵەم کردووە و گۆڵەکانم زیادی كردووه و کاریگەریم لەسەر یارییەکان هەبووە، هەمیشە راستگۆ بووم سەبارەت بە پێگەی خۆم و هەمیشە خۆمم وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بینیوە.
له كۆتاییدا گوتی، دۆر ناكه‌م بێزاربووم، منیش له خراپی ئاستمان نیگه‌رانم، ده‌بێت بیر له چارهسهێك بكه‌ینه‌وه بتوانین بۆ یاریی سویسرا به‌باشی ده‌ربكه‌ین و باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین، هیوادارم سه‌ركه‌وتووبین.