کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارجێنتینا V ئیکوادۆر؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی سبەی هەینی کاتژمێر 04:00 ئارجێنتینا و ئیکوادۆر لە یەکەم یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە یاریگای NRG لە هیوستن بەیەک دەگەن، ئاندرێس ماتۆنتی ناوبژیوانی ئۆرۆگوایی یارییەکە بەڕێوە دەبات و لیودان گۆنزالێسی ئۆرۆگواییش وەکو ناوبژیوانی ڤار بۆ یارییەکە راسپێردراوە، براوەی ئەم یارییە لە پێش کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاریی ڤێنزوێلا و کەنەدا دەبێتەوە.

Image

مێسی بەشداریی یارییەکە دەکات؟

مێسی کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریی سێیەمی هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی کۆمەڵەکان بێبەش بوو، رۆژی سێشەممە دەستی بە مەشق و راهێنانەکانی کردەوە، بەبێ هیچ کێشەیەک دوو رۆژە لەسەریەک راهێنان دەکات و بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی هەڵبژاردەکەی کردووە.

لیۆنێل سکالۆنی پێش یارییەکەیان لەبارەی دۆخی مێسی گوتی :’ئێمە باشترین پێکهاتە بۆ یارییەکە دەستنیشان دەکەین بۆ یارییەکە، بەڵام هەوڵ دەدەین هیچ زیانێک بە هەڵبژاردەکەمان نەگات، پێشتر جولیان ئالڤارێز و لاوتارۆ مارتینێز لە پاڵ مێسی یارییان کردووە، دواتر لەگەڵ مێسی قسە دەکەین و لە ئامادەباشی دەکۆڵینەوە’.

گاستۆن ئیدۆل رۆژنامەنووسی ئارجێنتینی ئاشکرایکردووە، مێسی بۆ یارییەکەی ئیکوادۆر هاوشانی لاوتارۆ لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن و لە سەرەتاوە لیۆ بەشداریی یارییەکە دەکات.

May be an image of text

راستییەکانی یارییەکە

  • ئارجێنتینا هەرگیز لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر ئیکوادۆر نەدۆڕاوە، سەماکارانی تانگۆ 11 بردنەوە و 5 یەکسانبوونیان بەرامبەر ئیکوادۆر بەدەستهێناوە.
  • ئارجێنتینا دوایین 8 یاریی خۆی بە یارییە دۆستانەکان و پاڵەوانێتییەکان بردووەتەوە، لیۆنێل سکالۆنی باشترین ریکۆردی خۆی وەکو راهێنەری ئارجێنتینا هاوتاکردەوە.
  • تەنیا دوو یاریزانی ئارجێنتینی لە مێژووی کۆپا ئەمریکا لە وەشانێکدا لە لاوتارۆ مارتینێز زیاتر گۆڵیان کردووە (4 گۆڵ)، خوان رۆمان ریکێلمی (2007) و لیۆنێل مێسی (2016).
  • ئارجێنتینا وەکو پاڵەوانی جیهان و کۆپا ئەمریکا یاریی دەکات.
  • بەگوێرەی یاساکانی کۆپا ئەمریکا ئەگەر هەردوولا لە کاتی ئاسایی یارییەکە لە ماوەی 90 خولەک یەکسان بوون، ئەوا یارییەکە ناچێتە کاتی زیادکراو و ناوبژیوان یەکسەر پەنا دەباتە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

Argentina vs Ecuador Prediction: 2024 Copa America Quarter-Final Match Preview

لاوتارۆ مارتینێز VS کێندری پایز

لاوتارۆ مارتینێز گەرچی لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە سێ یاری تەنیا لە یارییەک سەرەکی بوو، لە دوو یارییەکەی دیکە وەکو یاریزانی ییەدەک هاتە ناوەوە، بەڵام لەکۆی 121 خولەک 4 گۆڵی کردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی پاڵەوانێتییەکەی گرتووە.

لاوتارۆی 26 ساڵان لە سێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان 9 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە کە 7 شووتی بۆ ناو گۆڵ بووە، پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک سەرەکی بێت و بەرامبەر ئیکوادۆر لە لیستی 11 یاریزانەکەی تانگۆ بێت.

کێندری پایز یاریزانی 17 ساڵان یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانە بەهرەمەندەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان کە لە وەشانی ئەمجارەی کۆپا ئەمریکا هەمووانی سەرسام کردووە، ئەم یاریزانە کە ساڵی داهاتوو دەچێتە ریزەکانی چێڵسی، لە قۆناخی کۆمەڵەکان دووەم زۆرترین شووتی بە ئاڕاستەی گۆڵ هەبوو، 10 شووتی کردبوو، لە 234 خولەک گۆڵێکی کردبوو.

راهێنەرانی هەردوولا لەبارەی یارییەکە چی دەڵێن؟

فیلێکس سانچێز راهێنەری ئیسپانی پێشووی هەڵبژاردەی قەتەر، لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ئارجێنتینس ستایشی لیۆنێل سکالۆنی کرد و دانی بەوەدانا کە مێژووی دروستکرد.

لیۆنێل سکالۆنی شتێکی بۆ مێژوو نووسییەوە، هەڵبژاردەیەکی دروستکردووە هەمووان حەز دەکەن سەیری یارییەکانی بکەن، شانازیی دەکەم بەرامبەر ئەو تیپە یاریی دەکەم.

بێگومان مێسی یاریزانێکی کاریگەرە و جیاوازی دروست دەکات، بەڵام ئێمە گرنگی بەوە نادەین یاریی دەکات یان نا، پێشتر بەرامبەر ئارجێنتینا لەگەڵ مێسی و بەبێ ئەو یاریمان کردووە.

Image

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئارجێنتینا دووپاتیکردەوە ئەگەر مێسی ئامادە نەبێت، ئالڤارێز و لاوتارۆ لە سەرەتاوە سەرەکی دەبن لە یارییەکە.

بێگومان ئەگەر مێسی ئامادە نەبێت، ئەوا ئالڤارێز و لاوتارۆ لە سەرەتاوە سەرەکی دەبن، دواتر بڕیار دەدەین مێسی یاریی دەکات یان نا، بەڵام لە دوایین راهێنانەکان هیچ کێشەیەکی نەبوو، دواتر سەیری مەشق و راهێنانەکان دەکەین ئەگەر بە تەواوەتی ئامادە بوو، یاریی پێدەکەین.

راهێنەرە ئارجێنتینییەکان لە کۆپا ئەمریکا لەسەر رێچکەیەکی راست دەڕۆن و ئەمەش جێگای دڵخۆشییە، یارییەکانی کۆپا ئەمریکا لە ئاستێکی بەرزدان، یارییەکەی بڕازیل و کۆلۆمبیا ئەوەی سەلماند.

من پێویستە لە یاریزانەکانم نزیکبم بۆ ئەویە بتوانم بڕیاری دروست بدەم، ئاساییە بڵێن ناوبژیوانان لایەنگیری ئارجێنتینا دەکەن، لە مۆندیالی قەتەریش ئەم قسەیەیان دەکرد، هەمیشە ئەو قسانە بۆ هەڵبژاردەی براوە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button