فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

یەکەم دیداری کیلیان و رۆناڵدۆ چۆن بوو؟ ئێمباپێ لە گریان نەوەستاوە تاوەکو بە خەونەکەی گەیشت

رۆژنامەی لیکیپ کۆمەڵێک نهێنی یەکەم دیداری ئێمباپێ و رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024 سەرکردایەتی فەرەنسا لە بەرامبەر پۆرتوگال دەکات. هەرچەندە تاوەکو ئێستا کیلیان باشترین ئاستی خۆی پێشکەش نەکردووە، چونکە شکانی لووتی کاریگەری زۆری لەسەر دەروونی یاریزانەکە دروستکردووە.

بۆ یارییەکەی سبەی شەو لە هامبورگ، یاریزانی تەمەن 25 ساڵان جارێکی دیکە دەمامک دادەنێت، سەرەڕای دروستکردنی ئاستەنگی بۆ یارییکردنی، بەڵام ناچارە.

یاریزانی نوێی ریال مەدرید 12 گۆڵی لە دوو بەشداری مۆندیالدا کردووە، لەسەر ئاستی بەشدارییەکانیشیدا لە یۆرۆ تەنیا 7 گۆڵی هەیە.

رۆناڵدۆ نموونەی باڵای منداڵی کیلیانە

 

شتێکی شاراوە نییە کیلیان زۆر بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی سەرسامە. کیلیان وێنەی چەندین وێنەی رۆناڵدۆ لە ژووری نووستنی منداڵی هەڵواسیبوو. ئێمباپێ لەبارەی رۆناڵدۆ بە رۆژنامەی لیکیپ-ی گوتوە

لە منداڵی خەونم بە زۆر شتەوە دەبینی، بەڵام گەورەترین خەونم، دروستکردنی کاروانێکی وەرزشی هاوشێوەی رۆناڵدۆ بوو.

چیرۆکی هۆگری ئێمباپێ بە رۆناڵدۆ زۆر سەرنجڕاکێشە، تەنانەت شەوێک زۆر بۆ رۆناڵدۆ گریاوە.

رۆژنامەی لیکیپ لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بۆ یەکەمجار زانیارییەکی ئاشکراکرد، رەنگە کاردانەوەی جیاواز لەنێو شەقامی وەرزشی فەرەنسا دروستبکات.

لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2009، مارسیلیا و ریال مەدرید لە یاریگای ڤێلۆدڕۆم، لە یارییەکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتربوونەوە. ئەوکاتە ئێمباپێ تەمەنی 10 ساڵ بوو و زۆر هۆگری رۆناڵدۆ بوو. تاکە هیوای ئەوکاتەی کیلیان، لە نزیکەوە بینینی رۆناڵدۆ بوو. ژان چارلس دی بۆنۆ، یاریزانی پێشووی مارسیلیا و هاوڕێی ماڵباتی ئێمباپێ لەگەڵ کیلیان لە یارییەکە ئامادەبوو.

رۆژنامەکە وردەکاری نوێ و سەیر لەبارەی ئاستی هۆگری و شەیدابوونی کیلیان بە رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

هاوڕێی ماڵباتەکەی بە هۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی مارسیلیا، هەوڵیدا ئێمباپێ بباتە لای رۆناڵدۆ تاوەکو وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت. بەڵام تەواوی دەرگاکان داخرابوون و زۆر ئەستەمبوو کیلیان رۆناڵدۆ ببینێت. ئێمباپێ زۆر نیگەران دەبێت و فرمێسک لەچاوی ناوەستن و زۆر دەگریێت. دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک، رۆناڵدۆ بە داواکەی بەرپرسێکی مارسیلیا رازیدەبێت و وێنەیەک لەگەڵ کیلیان دەگرێت. ئەو وێنەیە یەکێکە لە وێنە بە بەهاکان لای ئێمباپێ.

ریال مەدرید لە ساڵی 2012 بۆ یەکەمجار هەوڵی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئێمباپێدا، ئەوکاتە تەمەنی نزیکەی 14 ساڵ بوو. دواتر بە فەرمی بانگهێشتی یانەکە کرا و ئامادەی یارییەکی ریال مەدرید بوو، هەروەها سەردانی ناوەندی مەشقی ڤالدێبێباسی کرد. ئەوکاتەش چاوی بە زینەدین زیدان و رۆناڵدۆ کەوت، بۆ دووەمجار وێنەی لەگەڵ کریس چرکاند.

سبەی کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر، پۆرتوگال لە ڤۆڵکسپارک شتادیۆن لە هامبورگ سوپەر کیلیان بەرامبەر سیمبوولی گەورەی منداڵی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button