کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پێشهاتێکی گرنگ له‌سه‌ر دۆخی مێسی پێش یاریی ئیکوادۆر بڵاوده‌بێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لەگەڵ هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیکوادۆر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی كۆپا ئەمریکای 2024 مەشقی کرد.

بڕیارە به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی لە یاریگای ئێن ئاڕ جی لە شاری هیوستن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئیكوادۆر رووبه‌روویه‌كتر ببنه‌وه‌.

مێسی لە 25 حوزەیران لە یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی  بەرامبەر چیلی له‌ ماسولکەی  قاچی ڕاستی دووچاری پێکان بوو، رۆژی سێشەممە گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانە به‌کۆمەڵەکانی تیپەکە و رۆژی دواتر بەبێ کێشە بەشداری راهێنانەکانی کردووه‌، بە شێوەیەکی ئاسایی لێدانەکانی ئاراسته‌ی گۆڵ كردووه‌ و سه‌رجه‌م مه‌شقه‌كانی به‌باشی كردووه‌.

مێدیاكانی ئه‌رجه‌نتین بڵاویانكردۆته‌وه‌، مێسی بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌یه‌، بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی چوارشەممە رایگەیاندبوو چاوەڕێی کۆتا مەشق و راهێنانەکان دەکات و لەگەڵ مێسی قسەدەکات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە ئایا دەتوانێت بەرامبەر ئیکوادۆر یاری بکات یان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button