گرنگترینیۆرۆی 2024

ساوسگەیت گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەیدا دەکات

ئامادەنەبوونی مارک گێی کێشەی بۆ دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەیدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی سویسرا بکات.

رەخنەی زۆر لە هەڵبژاردەی سێ شێرەکان دەگیرێت و ساوسگەیت بە بەرپرسی یەکەمی ناجێگری و خراپی ئاستی هەڵبژاردەکە دادەنێن.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، ساوسگەیت خەریکی دۆزینەوەی سیستمێکی نوێیە و رەنگە گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بۆ رووبەڕوبوونەوەی سویسرا بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەکە بێت، ساوسگەیت بڕیاریداوە بە سێ بەرگریکار یاری بکات، چونکە مارک گێی بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەرد بەشداری یارییەکە ناکات، بۆیە ساوسگەیت دەیەوێت هەریەکە لە جۆن ستۆنس، کایڵ وۆڵکەر و ئێزری کۆنسا لە هێڵی بەرگری دابنێت.

ساوسگەیت لەدوا 10 خولەکی یارییەکەی بەرامبەر سلۆڤاکیا، سیستمی یارییەکەی بۆ سێ بەرگریکار گۆڕی و لە ئەنجامدا گۆڵی یەکسانبوونەوەیان لە دوا ساتەکاندا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button