بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەراورد بە پێنج ساڵ پێش ئێستا، نرخی جواو فێلیکس نزیکەی 9 هێندە دابەزیوە

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیکس لە بەهاری تەمەنیدا و لە هەڕەتی یاریکردنیدا، نرخەکەی بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو دابەزیوە بە بەراورد بە پێنج ساڵ پێش ئێستا.

یاریزانە پۆرتوگالییەکە کە تازە تەمەنی 24 ساڵە، هاوینی 2019 بوو کاتێک بە بڕی 114 ملیۆن پاوەند (126 ملیۆن یۆرۆ) لە بێنفیکاوە گواسترایەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید کە ئەوکات حەوتەمین گرانبەهاترین یاریزانی مێژوو، گرانترین یاریزان بێنفیکا لە مێژووی خۆیدا فرۆشتبێت و، هەروەها بە بەهاترین گرێبەست بوو ئاتلێتیکۆ لە مێژوودا واژۆی کردبێت. ئەوانە و هەروەها دووەم لاوترین یاریزان بوو (لە دوای کیلیان ئێمباپێ) گواستنەوەکەی هێندەی تێبچێت.

ئێستا و بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یانە پۆرتوگالییەکە گفتوگۆی دەستپێکردووە لەگەڵ لایەنی مەدریدی بۆ دووبارە گەڕاندنەنەوە بۆ بێنفیکا و بە نیازن تەنها 14.7 ملیۆن پاوەند بدەن بۆ گواستنەوەی.

ئەو نرخەیش واتا نزیکە 9 هێندە کەمتر لەو بڕەی پێنج ساڵ پێش ئێستا فرۆشتیان.

جواو لەو ماوەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید، دوو جار بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە. زستانی 2023 بۆ ریزەکانی چێڵسی ئینگلیزی و، سێپتەمبەری هەمان ساڵ بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا کە تا ئێستایش لەم یانە ئیسپانییەی کەتەلۆنیا چارەنووسی بە نادیاریی ماوەتەوە.

داکشانی ئاستی فێلیکس بە جۆرێک بوو، تەنانەت لە ریزی هەڵبژاردەکەیشی وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و خولەکی زۆر کەمی پێدەدرێت. ئەوە جگە لە کێشەکانی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ کە ئەستەمە جارێکیتر بە ئاسوودەیی لە میترۆ پۆلیتانۆ یاریی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button