بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیتیحادی سعودی جەنگەکەی لە ئینگلیزەکان بردەوە و ئارسەری گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی کێبڕکێی خۆی لەگەڵ یانەکانی ئینگلتەرا بردەوە و توانی ئارسەر تایات بگوازێتەوە ریزەکانی.

یاریزانە بەلجیکیەکە، لە دڵی بەرگری یاری دەکات و یانەی وێستهام یوناید لەسەر هێڵ بوو بۆ گواستنەوەی بۆ پرێمەرلیگ، بەڵام ئۆفەری لایەنی سعودی توانی ئەو یاریزانە بەلجیکیە قایل بکات.

زانیارییەکان کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات گرێبەستی ئارسەری 24 ساڵ لەگەڵ ئیتیحاد بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و یانەی رێنی فەرەنسی 18 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لە بەرانبەرد دەستلێهەڵگرتنی.

رۆمانۆ وردەکارییەکانی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە کە ئەوە یەکەمین گواستنەوەی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری نوێیە کە ئەمڕۆ بە فەرمی پۆستەکەی پێسپێردرا دوای رۆیشتنی مارسێلۆ گایاردۆ.

هەر وەک ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی، پشکنینە پزیشکیەکان تەواو بووە ئارسەر تا هاوینی 2027 درێسی ئیتیحاد دەپۆشێت لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێک زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button