عێراقکوردستان

چوار یاریزانی کورد ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا هەیە

Yariga App

یاریگا-

چوار یاریزانی کورد ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا هەیە و نزاریش راهێنەرایەتیان دەکات.

دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێکهاتەی باشترینەکان دیاریکرا و پێنج یاریزانی یانە کوردیەکانی تێدایە، چۆمان ئەحمەد گۆڵپارێزی نەورۆز دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز بەرامبەر زەوڕا گۆڵپارێزی پێکهاتەکە دەکات، لە هەمان یانە محەمەد دلاوەر بەرگریکاری باڵی راستی نەورۆز لە پێکهاتەکە دەبینرێت.

هەر چەندە لە نێو یاریگای خۆیان لەگەڵ مینا یەکسان بوون، بەڵام هەر یەک لە هارون ئەحمەد و هیران ئازاد وەک باشترین یاریزان لە هێلی ناوەڕاستی پێکهاتەکەدا یاری دەکەن و هیران بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ لەم یارییە بە باشترین یاریزانی گەڕی رابردووش دەستنیشانکرابوو.

داروین لۆپێزی کۆڵۆمبی و هێرشبەری زاخۆ ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکاندا هەیە و لە بەرامبەر کەربەلا توانی گۆڵێک تۆماڕ بکات، نزار مەحروسی سوری راهێنەری نەورۆزیش سەرپەرشتی پێکهاتەکە دەکات، پێنج یاریزان لە سێ یانەی کوردستان بەشداری پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقیان کردووە.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button