لە یۆرۆ چی روودەدات؟ ستافی ئه‌منی یاریگاكان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هانده‌رێك
یاریگا –
له یاریی پورتوگال و سلۆڤینیا پیاوێك له‌لایه‌ن ستافی ئه‌منی یاریگا لێده‌درێت، ئه‌م دیمه‌نه‌ش له سوشیاڵ مێدیا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه.
له سۆشیال میدیا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوکرایه‌وه، هاندەرێک لەلایەن کۆمەڵێک پیاوی ئه‌منی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشی توندی ده‌كرێته سه‌ر، ئه‌مه‌ش له یاریگای فرانكفۆرت ئه‌رێنا له‌كاتی یاریی پورتوگال و سلۆڤینیا بوو، قۆناخی 16ی یۆرۆ كه به‌بردنه‌وه‌ی پورتوگال كۆتایی هات.
رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمی “X” بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا دەردهکەوێت هاندەرێک لەلایەن ستافی ئەمنیەوە به‌توندی هێرشی دەکرێتە سەری و زۆر به‌خراپی لێی ده‌درێت، دواتر ژماره‌ی ئه‌و پیاوه ئه‌منیانه زیاتر ده‌بێت كه هێرشیان كردۆته‌وه سه‌ر.
🚨 Um adepto foi agredido a soco e pontapé pelos seguranças da Arena de Frankfurt onde a Seleção Nacional defrontou a Eslovénia na noite desta segunda-feira#euro2024 pic.twitter.com/kXAl6Qw2C8
— Record (@Record_Portugal) July 2, 2024
پاشان هانده‌ره‌كه ده‌كه‌وێته سەر زەوی و ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی، له دیمه‌نه‌كه چه‌ند هانده‌رێك بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن، داوا له كارمه‌ندانی ئه‌منی ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر ئه‌م هانده‌ره رابگرن.
رۆژنامەکە رەگەزنامەی ئەو هاندەرەی هێرشی کراوەتە سەر ئاشكرا نه‌كردووه، ، تەنانەت هۆکاری ئەو هێرشە دڕندانەیەشی رووننەکردۆتهوه، به‌ڵام به‌شێك له مێدیاكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه هانده‌ره‌كه هه‌وڵیداوه بچێته ژووری جلگۆرینی یاریزانان.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) رایگه‌یاند، له یۆرۆی 2024 زیاتر له 4656 حاله‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی له یاریگاكان و پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌یه.