ئیسپانیا

فەرمی: سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی مارکا چەند خولەکێک پێش ئێستا نووسی کە بە دڵنیاییەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یاری کۆتایی جامی جیهانی 2030 دەکات.

31ی تەمموز نزیک دەبێتەوە، ئەو وادەیەی کە، پورتوگال، مەغریب و ئیسپانیا، دەبێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ژمارە و ناوی یاریگاکانیان پێشکەش بە فیفا بکەن.

لەم دیدارەدا ناوی میوانداری یاری کۆتایی مۆندیال دیاری دەکرێت و لەسەر بنەمای رێککەوتنەکە و لەسەر داوای فیفا یاری کۆتایی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە مەغریب لە خاڵێکدا هەوڵیدا یاری کۆتایی لە وڵاتەکەیدا ئەنجام بدات، بەڵام دواجار قۆناغی کۆتایی لە یاریگای بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

پەیوەندی زۆر باشی نێوان ریال مەدرید و فیفا رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبوو لەم بڕیارەدا. یاریگای بێرنابیۆ لەم دواییانەدا نۆژەن کراوەتەوە و بە پێشکەوتووترین و مۆدێرنترین یاریگای تۆپی پێی جیهان ناسراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button