![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2024/07/NCyiR1ms.jpeg)
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد نزیکەی چارەکێک لە کارمەندانی یانەکەی لە کارەکانیان دەردەکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەدا مانچێستەر یونایتد بڕیاریدا لەکۆی 1112 کارمەندی یانەکە 250 کارمەندیان لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
EXCLUSIVE
🔴Manchester United to make close to a quarter of its workforce redundant
⚫️Up to 250 employees to go after cost review
🔴Money saved will go on first team
⚫️PSR restrictions also impacted
🖋️https://t.co/JDT21E4JYA— Mike Keegan (@MikeKeegan_DM) July 3, 2024
گروپی ئینیۆس کە خاوەندارێتی زیاتر لە %25ی پشکەکانی مانچێستەر دەکات، دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە تەواوی خەرجییەکانی یانەکە و هەوڵی کەمکردنەویان دەدات.
سێر جیم راتکیلف دەیەوێت بە کەمکردنەوەی خەرجی لە زۆرینەی بەشاکەنی یانەکە چەند ملیۆن پاوەندێک پاشەکەوت بکات و لە پرۆژەی گەشەپێدانی یانەکە خەرجی بکاتەوە.
لەناو یانەکانی پرێمەرلیگ مانچێستەر بە 1112 خاوەن زۆرترین کارمەندە، لیڤەرپوول دووەمە و نزیکەی 1000 کارمەندی هەیە، چێڵسی 788 کارمەند، تۆتنهام 719 کارمەند ئارسیناڵ 649 کارمەند و مانچێستەر سیتی 520 کارمەندیان هەیە.