کۆپا ئەمێریکا 2024

راهێنەری بەڕازیل: کارتە زەردەکەی ڤینیسیوس ئاسایی نەبوو

Yariga App

راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل باسی نامۆیی کارتە زەردەکەی ڤینیسیوس جونیۆرز دەکات لە یارییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ.

بەڕازیل بە سەرکردایەتی ڤینیسیوس نەیتوانی لە کۆڵۆمبیا بباتەوە و بە دووهەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت، بەوەش لە قۆناغی داهاتوو رووبەرووی ئۆرۆگوای دەبێتەوە. سامبا دەبێت بە بێ ڤینیسیوس ئەو یارییە ئەنجام بدات پاش ئەوەی لە سەرەتاکانی یارییەکە کارتێکی زەردی وەرگرت و بۆ یاری داهاتوو سڕکرا.

دۆریڤاڵ جونیۆر راهێنەری بەڕازیل لەوبارەیەوە وتی “بڕیارێکی زۆر نامۆ و نائاسایی بوو چونکە یەکەم فاوڵی بوو لە یارییەکەدا. هەرچەند ئەوە دەزانین زوو یان درەنگ دەبێت توانای ئەوەمان هەبێت بە بێ ئەستێرەکانمان یاری بکەین. ئێستاش کاتییەتی

بەڕازیل بە ساتەوەختێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئەنجامەکانی لەدوای جامی جیهانی قەتەڕەوە وەک پێویست نین. لە میانەی کۆپا ئەمێریکاش تەنها یەک بردنەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button