ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ کالافیۆری پەیوەندی بە یانەیەکی دەرەوەی ئیتاڵیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئامادەیە رکابەری یوڤێنتوس لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری بۆڵۆنیا بکات.

کالافیۆری یەکێکبوو لە دیارترین یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یۆرۆی 2024 و سەرنجی چەندین یانەی راکێشاوە. رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، کالافیۆری بووەتە ئامانجی یانەکانی ئارسیناڵ و یوڤێنتوس.

کالافیۆری بەهۆی راگیرانەوە، بەشداری لە دوا یاریی ئیتاڵیا بەرامبەر سویسرا نەکرد، لەو یارییەدا 2-1 ئازووری دۆڕا.

ئارسیناڵ رووبەڕووی رکابەرییەکی توندی یوڤێنتوس دەبێتەوە، چونکە یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت بیکاتە شیرینی گرێبەستی ئەم هاوینە بۆ هاندەران.

بەرگریکاری ئیتاڵی لە وەرزی رابردوودا 33 یاری لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ بۆڵۆنیا کرد و تیمەکەی پلەی پێنجەمی سێریای ئەی بەدەستهێنا و کورسییەکی چامپیۆنزلیگی مسۆگەر کرد.

جیۆڤانی سارتۆری، بەڕێوەبەری هونەری بۆڵۆنیا لەبارەی دۆخی ئێستای کالافیۆری گوتی

باسی یوڤێنتوس دەکرێت، بەڵام چەندین یانەی دیکەش گرنگییان بە کالافیۆری داوە. ئێستا هەوڵدەدەین پارێزگاری لێبکەین، بەڵام ئەگەر ئۆفەری گرنگمان پێبکات، ئەوا بیری لێدەکەینەوە. ناڵێم کالافیۆری دەفرۆشەین، چونکە سەرۆکی یانە روونیکردووەتەوە، دەیەوێت پارێزگاری لێبکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین. پێم وانییە کالافیۆری پەیوەندی بە یوڤێنتوس بکات، رەنگە بچێتە بازاڕێکی جیاواز.

ئارسیناڵ گەشتێکی ئامادەکاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات. گەنەرز لەم مانگەدا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button