ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

پێشهاتی نوێ؛ جود بێڵینگهام سزا دەدرێت؟

رزگارکەرەکەی ئینگلتەرا لە مەترسیدایە یاخود نا؟

Yariga App

یاریگا –

بە ئەگەرێکی زۆر جود بێڵینگهام لە سزایەکی توندی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رزگاری دەبێت.

یەکشەممەی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بووەوە و یارییەکەی 2-1 بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بەڵام جود بێڵینگهامی ئەستێرەی ئینگلتەرا بەهۆی جوڵەیەکی نەشاو کەوتە بەر شاڵاوی رەخنە، تۆمەتبارکرا بەوەی سوکایەتی بە هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا کردووە و داوای سزا درانی دەکرا.

هەرچەندە ئەستێرە ئینگلیزەکە هەرزوو لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە سوکایەتی بە کەس کردبێت، بەڵام یوێفا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و ئەگەر بێرێزی بە سلۆڤاکیا کرابێت بێڵینگهام سزا دەدرێت.

ئەو جوڵەیە گاڵتەیەک بوو لە نێوان چەند هاوڕێیەکی نزیکی خۆم کە لە یارییەکەدا بوون، هیچی دیکەم نییە بۆ گوتن جگە لە رێزێکی زۆر بۆ ئەو ئاستە بەرزەی ئەمشەو سلۆڤاکیا پێشکەشی کرد.

بەڵام لە پێشهاتێکی نوێ ماڵپەڕی تەلەگراف بڵاویکردووەتەوە، پێناچێت بێڵینگهام سزا بدرێت چوونکە هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا هیچ سکاڵایەکەی لەسەر رووداوەکە تۆمارنەکردووە و بەو هۆیەش جود سزای راگیرانی بەسەردا ناسەپێنرێت.

جود بێڵینگهام لە یۆرۆی 2024 لەکۆی 4 یاری 2 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە و 2 جاریش خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریی بەدەستهێناوە.

شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button