ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن نرخی یاریزانێکی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن یاریزانێکی بەڕێدەکات و نرخەکەیشی دیاریکرد بۆ هەر کڕێارێک لێی بچێتە پێشەوە.

بایرن دوای وەرزە بێبەرهەمەکەی، دەیەوێ خۆی نوێ بکاتەوە بە راهێنەرایەتی ڤینستنت کۆمپانی راهێنەری نوێ کە دیارە چیتر پێویستی بە تواناکانی نوسەیر مزراوی نییە و لە پلانەکانیدا جێی نابێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، باڤارییەکان نرخی مزراویان دریاریکردووە و داوای 20-25 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

رۆمانۆ ئەوەیشی زانیوە کە یانەکانی خولی تورکی خواستیان لە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە کردووە.

مزراوی لە ساڵی 2022 لە ئایاکسەوە گواسترایەوە بایرن و لەگەڵ ئەو یانەیە جارێک بۆندسلیگا و جارێکیش جامی سوپەری ئەڵمانیای بردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button