ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند
یاریگا –
یانەی چێڵسی ئینگلیزی گواستنەوەی كیران دۆسبیری هۆڵی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری گەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی یاریزانەكەی پێشووی لێستەر سیتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
Introducing Kiernan Dewsbury-Hall to the Chelsea family! 👋 pic.twitter.com/u8Y4F386l0
— Chelsea FC (@ChelseaFC) July 2, 2024
هۆڵ بە گرێبەستێك بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی پێنج ساڵ تا ساڵی 2029 پەیوەندی بە بلووزەوە كرد.
لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز چێڵسی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و ئینزۆ مارێسكای لە جێگای دانا.
پێشتر مارێسكا و هۆڵ لە لێستەر سیتی پێكەوە بوون و توانیان یانەكە بگەیەننەوە پرێمەرلیگ.
وەرزی رابردوو ناوەڕاستكارە ئینگلیزیەكە لەگەڵ لێستەر بەشداری لە 49 یاری یرد و توانی 12 گۆڵ بكات و 15ی دیكەش درووست بكات.