ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن لەبارەی فرۆشتنی ئەلفۆنسۆ دەیڤز وەڵامی کۆتایی ریال مەدریدی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لەبارەی فرۆشتنی ئەلفۆنسۆ دەیڤز وەڵامی کۆتایی بە ریال مەدرید دا و بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری بەرگریکارە کەنەدییەکە بێت.

ماڵپەڕی ئاتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن بە ریال مەدریدی راگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین دەستبەرداری ئەلفۆنسۆ دەیڤز بەرگریکاری کەنەدی یانەکەیان بن، تەنانەت ئەگەر دەیڤز گرێبەستەکەشی نوێ نەکاتەوە تاوەکو هاوینی 2025 چاوەڕێ دەکەن، کە ئەوکات بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەتوانێت بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات.

ماریۆ کۆرتیگانا پەیامنێری ئاتلەتیک لە مەدرید ئاشکرایکردووە، پەیوەندی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە کەنەدییەکە بەردەوام دەبێت، لەوانەیە دوای کۆتایی هاتنی کۆپا ئەمریکا، بەرەوپێشچوونی زیاتر بێتە پێشەوە، کە دەیڤز ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی کەنەدا بەشداریی کۆپا ئەمریکا دەکات.

دەیڤز کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 50 ملیۆن یۆرۆیە، ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەخۆڕایی یانە باڤارییەکە بەجێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button