ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

سێ یاریزانی كاريگه‌ر لە مەشقەکانی ئیسپانیا ئاماده‌نه‌بوون

Yariga App

یاریگا –

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و سێ یاریزانی كاریگه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌شداری مه‌شقه‌كانیان نه‌كرد.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، یامین یاماڵ و نیکۆ ویلیامز و فابیان رویز لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامادەنەبوون، ئایمریک لاپۆرتیش بە راکردنێكی سووک مەشقەکانی ئەنجامدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یارییان به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا كه‌ بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 07:00 رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه‌.

ئاماده‌نه‌بوونی  ئەم سێ یاریزانە لە مەشقەکانی ئه‌مرۆ ترسی خستۆته‌ دڵی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، به‌تایبه‌ت ئه‌م سێ یاریزانه‌ لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەوە له‌ ریزەکانی لارۆخا درەوشاوەترین بوون.

سەرچاوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە هیچ پێکانێک لەنێو 26 یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا نییە، هەروەها دی لافونتێ زۆر گرنگی بە باری جەستەیی یاریزانەکانی دەدات، به‌ڵام تاكو ئێستا هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی ئه‌م سێ یاریزانه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button