گرنگترینیۆرۆی 2024

ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانیا بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ: شوورەییە تۆ تەنیا بیر لەخۆت دەکەیتەوە

دەڵێت: عەیبە دەستت بە گریان کرد

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانیا رەخنەی توند لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگرێت و دەڵێت: تۆ تەنیا خەمی خۆتتە و فڕەنسا لێتان دەباتەوە.

دیتمار هامان ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەکانی بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی کە ئێستا لە کەناڵی RTÉ Sportـی ئێرلەندی شرۆڤەی یارییەکانی یۆرۆی 2024 دەکات، لەدوای یارییەکەی پۆرتوگاڵ و سلۆڤینیا کە پۆرتوگاڵ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردیەوە، رەخنەی توندی لە هەڵسوکەوتەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرت و گوتی :’ئەو بەرپرسیارەتی بەرامبەر هەڵبژاردەکەی هەیە ئەو کاپتنە، ئەگەر بزانێت ناتوانێت یارمەتی هەڵبژاردەکەی بدات دەبێت بە راهێنەرەکەی بڵێت لە یاریگا بیهێنێتە دەرەوە، من نازانم رۆناڵدۆ بەو هەڵسوکەوتەی دەیویست چی بە ئێمە بڵێت، بەڵام من بڕوام وایە ئەو شەرمەزارکەرترین و ئابڕووبەرترین هەڵسوکەوت بوو، هێشتا ئەنجامی یارییەکە 0-0 بوو’.

هەروەها دیتمار هامان لەبارەی دۆن گوتیشی :’ئەو دەیتوانی دوای یارییەکە بگری، بەڵام دوای فەوتاندنی پێناڵتییەکەی دەستی بە گریان کرد و لە پشووی نێوان هەردوو نیوە زیادکراوەکەش دەگریا، لەکاتێکدا تیپەکەی لە 26 یاریزان پێکدێت و 20 کارمەند لە هەڵبژاردەکەی هەن، 30 بۆ 40 هەزار هاندەریش هەن، ناکرێت تۆ تەنیا بیر لە خۆت بکەیتەوە، بەڵام رۆناڵدۆ تەنیا خەمی خۆیەتی، کاتێک لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان گۆڵی کرد داوای لێبوردنی لە هاندەران کرد، بەڵام ئەمە پێویستی بە داوای لێبوردن نەبوو’.

ئەفسانە ئەڵمانییەکە گوتیشی :’یاریزانێک تەمەنی 39 ساڵان بێت دوای 120 خولەک لێدانی سزا بفەوتێنێت، دەیەوێت چیمان پێبڵێت؟ ئەمە مانای وانییە ئەم یاریزانە بەشێکە لە هەڵبژاردەکەی و بەکۆمەڵ یاریی دەکات، کریستیانۆ نموونەی باڵای منداڵانە و ئەوان چاوی لێدەنە، ناکرێت بەمشێوەیە هەڵسوکەوت بکات، من دڵنیام فڕەنسا لێیان دەباتەوە’.

Ronaldo is comforted by team-mate Rui Patricio after missing his extra-time penalty against Slovenia

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 بەرامبەر سلۆڤینیا لە نبیوەی یەکەمی زیادکراو لێدانێکی سزای فەوتاند و دوای فەوتاندنی پێناڵتییەکەی دەتسی بە گریان کرد، بەڵام دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوەیان بەدەستهێنا و پەڕینەوە چارەکی کۆتایی، کە رۆژی هەینی لەو قۆناخە رووبەڕووی فڕەنسا دەبنەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا بیر لەخۆی دەکاتەوە، هێشتا ئەنجامی یارییەکە 0-0 بوو، نەدەبووایە دەست بە گریان بکات، بۆ خۆی با لەدوای یارییەکە بگری.

بابەتی زیاتر

Back to top button