پۆڵ پۆگبای فەرەنسی رایگه‌یاند، بیر لە وازهێنان له یاریی تۆپی پێ ناكاته‌وه، دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه.
لە کۆتایی مانگی شوباتی 2024 لەلایەن دادگای ئیتاڵیا سزای 4 ساڵ سڕكردنى بەسەر پۆگبا سەپاند، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی پشکنینی ستیرۆیدی هەڕەمەکی دوای یاریی نێوان یۆڤێنتۆس ئودینێز بۆ كرا، ده‌ركه‌وت رێژەیەکی زۆر لە هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە جەستەیدا هه‌یه.
پۆڵ پۆگبا داوای کرد جارێكی دیكه پشکنینی بۆ بکرێت، بەڵام ره‌تیانكرده‌وه پێیان راگه‌یاند، ئه‌و نمونەی لێی وه‌رگیراوه سەلماندویه‌تی، ئه‌و ماددە قەدەخەکراوەی خواردووە، بۆیە دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای دژە ماددە هۆشبەرەکانی ئیتاڵیا کرا، سزادرا.
🚨 Paul Pogba: “I’m still a football player. Don’t look at that stuff saying I’m retiring, I’m finished… I wanna fight for my career, I’m optimistic”.
“I’m not finished. I’m training hard! I’m still 100% footballer”.
“I can’t wait to return on the pitch”, told Sky Sport. pic.twitter.com/hKtHIB0Tw4
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 2, 2024
ئه‌ستێره ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ سكای سپۆرت رایگه‌یاند، تاكو ئه‌م كاته‌ش خۆم به یاریزانی تۆپی پێ ده‌زانم، هێشتا یاریزانی تۆپی پێم، سه‌یری ئه‌و هه‌واڵانه مه‌كه‌ن كه باس له وازهێنانم ده‌كه‌ن، دەمەوێت بجه‌نگم و به‌به‌هێزی بگه‌رێمه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، بیرۆکەی کۆتاییهێنان بە كاروانی وه‌رزشیم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌مه‌وه، هێشتا تەواو نەبووم بەبه‌هێزی راهێنان دەکەم و هێشتا 100% یاریزانی تۆپی پێم.
#Pogba allo stadio per la Francia: l’accoglienza dei tifosi#SkySport #SkyEuro2024 #Euro2024 https://t.co/eCVWX7SiU6
— skysport (@SkySport) July 1, 2024
پۆگبا خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریگاكانی تۆپی پێ ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سزاكه‌ی كه‌م نه‌كرێته‌وه، ده‌ستپێركردنه‌وه‌ی كاروانێكی نوێ قورس ده‌بێت، چونكه ئه‌و كات ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵ.
پۆل پۆگبا هێشتا یاریزانی یانه‌ی یۆڤینتۆسه، بەو پێیەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانه‌كه‌ی تا هاوینی 2026، یانە ئیتاڵییەکە پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.
سەرەڕای ئامادەنەبوونی لە ریزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ یۆرۆ، پۆگبا دوێنی ئاماده‌ی یاری نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا بوو كه كه‌ڵه‌شێره‌كان توانیان براوه‌بن.